AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٨ ١٠:٣٧

نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە واشنتۆن ڕایگەیاند:

ئەمریکا هیچ کارێکی نەکردووە بۆ دانانی سیستەمی بەرگریی مووشەکی لە هەرێمی کوردستان

ئەمریکا هیچ کارێکی نەکردووە بۆ دانانی سیستەمی بەرگریی مووشەکی لە هەرێمی کوردستان

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا هۆشداریی دا کە ئەمریکا هیچ ڕێوشوێنێکی بۆ جێبەجێکردنی یاسای تەیارکردنی هەرێمی کوردستان بە سیستەمی بەرگریی مووشەکی نەگرتووەتەبەر.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساڵی ڕابردوو حکومەتی ئەمریکا تێبینییەکی لە یاسای بودجەی بەرگری وڵاتەکەی پەسەند کرد، کە بەپێی ئەو تێبینییە، جگە لە دانانی سیستەمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان، پێویستە هێزی پێشمەرگەش مەشقی پێویست وەربگرێت بۆ بەکارهێنانی لە ماوەی داهاتوودا .

تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، تێبینییەکی لە گۆڤاری هیڵ کە سەر بە کۆنگرێسی ئەمریکایە، بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: تا ئێستا بچوکترین هەنگاو بۆ دامەزراندنی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئەمریکا نەنراوە، ئەگەرچی لە یاسای بودجەی وڵاتی ئەمریکادا پەسەند کراوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە تەنیا چەند حەوتە کات ماوە بۆ کۆتایی هاتنی ئەو دەرفەتەی کە یاسا دیاری کردووە بۆ دانانی سیستەمی بەرگریی مووشەکی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە.

News ID 50374

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha