بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە وتەی یەکێک لە بەرپرسانی کوردی سووریا، گفتوگۆی کوردەکان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی سووریا هەر درێژەی هەیە بەڵام ناتوانین بە دڵنیاییەوە باس لە ڕێککەوتن بکەین.
ئیلهام ئەحمەد، لە بەرپرسانی باڵای ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریاش دەڵێت نیسبەت بە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی گەشبین نییە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند کە گۆڕانێکی ئەوتۆ لە هەڵوێستی حکومەتی ناوەندی سووریا و پارتی دەسەڵاتدار هەمبەر کوردەکان نەهاتووەتە ئاراوە. کەواتە ناتوانین بە دڵنیاییەوە باس لە ڕێککەوتن بکەین چونکوو حکومەتی ناوەندی تێگەییشتنێکی لە پڕۆژەی ئیدارەی خۆسەر نییە.
Your Comment