AP ١٤٠٣ جۆزەردان ١ ٢٠:٥١

مانشێتی ڕۆژنامە بەناوبانگەکانی جیهانی عەرەب؛

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بۆ ڕابوونی ئۆممەتی ئیسلامی زۆر هەوڵی دا

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بۆ ڕابوونی ئۆممەتی ئیسلامی زۆر هەوڵی دا

لێکدانەوەی دۆخی سیاسی ئێران دوای شەهادەتی کتوپڕی سەرۆک کۆماری ئێران لە گرینگترین تەوەرەکانی ڕۆژنامەکانی جیهانی عەرەب بووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: شەهادەتی سەرۆک کۆماری ئێران و هاوەڵەکانی دەنگدانەوەی زۆری لە مێدیا و چاپەمەنییەکانی جیهان لەوانە مێدیاکانی عەرەبی هەبوو.

ڕۆژنامەی ئەلمراقیب ئەلعراقی بە ئاماژە بە شەهادەتی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی نووسی: ئێمە هەڵوێستی سەرۆک کۆماری کۆچ کردووی ئێران هەمبەر بەرخۆدان و حەشد و فەلەستین دەزانین.

ڕۆژنامەی ئەلقودس ئەلعەرەبی بە مانشێتی بەڕیوەبەرایەتی قەیرانی نەبوونی ڕەئیسی لە ئێران، نووسی: یەکێک لە نیشانەکانی بوونی سەقامگیری سیسی لە وڵاتێک ئیدارەی ئاشتیخوازانە و بەدوور لە پێکدادان دوای نەمانی سەرۆک کۆمارەکەیەتی.

نووسەرێکی سووریاییش لە وتارێکدا لە ڕۆژنامەی ڕای ئەلیەوم نووسی: لە پێشانگای کتێبی تاران لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئیران دیدارم کرد و لە قسەکانیدا باوەڕ بوون بە سەرکەوتنی فەلەستین ئاشكرا بوو.

ڕۆژنامەی ئەلئەخباریش نووسی: گیان لەدەست دانی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئیران هەمووانی شۆک کرد و سەبارەت بە ئەو پۆستە لە داهاتوودا پرسیار هەبوو کە ڕێبەری ئەو وڵاتە بە پێی یاسا دۆخەکەی ڕوون کردەوە.

ڕۆژنامەی سووری ئەلسورە بە مانشێتی سەفەری خۆیی بە شەهادەتەوە کۆتایی هێنا، نووسی: ئەوە چیرۆکی ژیانی موجاهیدەکانە و سەرۆک کۆماری ئێرانیش سەفەری جیهادی خۆیی بە شەهادەتەوە کۆتایی هێنا.

ڕۆژنامەی یەمەنی ئەلموسەیرە بە مانشێتی خەسارێک لە گەلی ئیسلامی نووسی: نەمانی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی خەاسرێکی قورس لە ئۆمەتی ئیسلامی بوو، ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بۆ ڕابوونی ئۆممەتی ئیسلامی، کەم کردنەوەی کێشەکان لە نێوان ئەو ئۆمەتە زۆر هەوڵی دا.

News ID 50284

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha