AP ١٤٠٣ جۆزەردان ١ ٠٨:١٢

بۆ هاودڵی لەگەڵ گەل و دەوڵەتی ئێران؛

ڕاگەیاندنی ماتەمینی گشتی لە چەند وڵاتی جیهان بۆ شەهادەتی سەرۆک کۆماری ئێران

ڕاگەیاندنی ماتەمینی گشتی لە چەند وڵاتی جیهان بۆ شەهادەتی سەرۆک کۆماری ئێران

دوابەدوای شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و شاندی یاوەری لە کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەردا، ژمارەیەک وڵاتی جیهان ماتەمینی گشتییان ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشێک لە وڵاتانی جیهان دوابەدوای شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئێران و شاندی یاوەری لە کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەدا، ماتەمینی گشتییان ڕاگەیاند.

ڕاگەیاندنی ماتەمینی گشتی لە پاکستان بۆ شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی

پاکستان وەک یەکەمین وڵاتی دراوسێی ئیسلامی وەک هاوسۆزی لەگەڵ خەڵکی ئێران ڕۆژێک ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند.

هەر لەو پێوەندییەدا شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، هاوخەمی خۆی بۆ شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئێران دەربڕی و ڕایگەیاند: پاکستان وەک نیشانەی ڕێزگرتن لە سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژێکی ماتەمینی ڕادەگەیێنێ و بۆ هاوسۆزی لەگەڵ ئێرانی برادا و ئاڵاکەی نیوە بەرز دەکرێتەوە.

سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە لوبنان

دوای شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و هاوەڵانی، نەجیب میکاتی، سەرۆکی حکومەتی لوبنان ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی لوبناندا هاتووە کە ئاڵاکان لە دامودەزگاکانی لوبنان بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ لە نیوە هەڵکراو دەبن.

سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە سوریا بۆ شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی

دوابەدوای شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا ئیبراهیم ڕەئیسی و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و هاوڕێیانیان، حکومەتی سووریا ٣ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لەم وڵاتە ڕاگەیاند.

ڕۆژێکی ماتەمینی گشتی لە عێراق بۆ شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی

دەوڵەتی عێراق دوای ناردنی پەیامی سەرەخۆشی فەرمی بۆ خەڵکی ئێران و ڕێبەری مەزنی شۆڕش بە بۆنەی شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەمان و هاوەڵانی، حکومەتی عێراق ڕۆژێکی ماتەمینی گشتی لەم وڵاتە ڕاگەیاند.

ڕاگەیاندنی ڕۆژێکی ماتەمینی گشتی لە هیندستان

حکومەتی هیندستان وێڕای ڕاگەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی بۆ شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، سبەینێ ماتەمینی گشتی لە هیندستان ڕاگەیاند.

تورکیە ڕۆژی ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ڕۆژێک ماتەمینی گشتی بۆ کۆچی دوایی سەرۆک کۆماری ئێران ڕادەگەیەنێت.

ماتەمینی گشتی بۆ چوار یەکی لە خەڵکی جیهان

ژمارەی دانیشتووانی کە لە ٦ وڵاتدا ماتەمینی گشتی بۆیان ڕاگەیەندراوە یەک ملیار و ٨٠٠ ملیۆن کەسە. ئەم ژمارەیە یەکسانە بە 23% - چارەکێک - لە کۆی دانیشتوانی جیهان.

News ID 50264

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha