AP ١٤٠٣ گوڵان ٢٨ ٢٠:١١

پارێزەرانی نێودەوڵەتی لە کۆنفڕانسی تاران؛

ئەمریکا بەرپرسی سەرەکی کۆمەڵکوژی لە غەززەیە/ لەوانەیە نتانیاهۆ دەستگیر بکرێت

ئەمریکا بەرپرسی سەرەکی کۆمەڵکوژی لە غەززەیە/ لەوانەیە نتانیاهۆ دەستگیر بکرێت

کۆنفڕانسی "کێشەی جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی دادگا نێودەوڵەتییەکان هاوپەیوەند بە تاوانەکان لە غەززە" بە لێدوانی پارێزەرە نێودەولەتییەکان لە وڵاتانی ئەفریقای باشووری، لوبنان و ئەلجەزایر بەە میوانداری تاران بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەوزەی هونەری میوانداری کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی لەژێرناوی "کێشەی جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی دادگا نێودەوڵەتییەکان هاوپەیوەند بە تاوانەکان لە غەززە" بە لێدوانی پارێزەرە نێودەولەتییەکان لە وڵاتانی ئەفریقای باشووری، لوبنان و ئەلجەزایر بە میوانداری تاران بەڕێوە چوو."

ئەفریقای باشووری لە مانگی جوون بە تۆمار کردنی سکاڵا لە دژی ئیسرائیل بە تۆمەتی کۆمەڵکوژی، ئەو ڕژێمەی کێشاندە دیوانی نێودەوڵەتی دادگوستەری لە لاهە.

زیاد ئیبراهیم پاتل، پارێزەری مافی مرۆڤی خەڵکی ئەفریقای باشووری بە ئاماژە بە جێبەجێ کردنی فەرمانی دیوانی نێودەولەتی دادگوستەری کە ئێمە ئەبێ بۆ ڕاگرتنی جەنایەتە جەنگییەکان هەموو دەفرایەتیی یاسا ناوخۆییەکان بەکار بهێنین.

سامیر ماهیر عەبدوڵڵا پارێزەر و مامۆستای زانکۆی لوبنان، دووهەم کەسێک بوو کە لە ئەو کۆنفڕانسە لێدوانی دا و جەختی کرد:

بەرەی بەرخۆدان و خەڵکی فەلەستین مافی هەیە بە هەر شێوەیەک کە بووە بەرگری لە مافی خۆی بکات چونکوو ئەوەی کە غەززە ڕوو دەدات پێچەوانەی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

ماهیر وتیشی: بەرپرسی سەرەکی ئەو جەنایەتانە ئەمریکا کە ئیسرائیل لە باری سەربازییەوە دابین دەکات. فەرمانەکەی دیوانی نێودەوڵەت لاهەش سەرکەوتنێک بوو.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: بە پێ لێکۆڵینەوەکانی دادستێنی کە پێش لە حەوتی ئۆکتۆبەر لە دژی ئیسرائیل دەستی پێکرد و دوای ئەوەش درێژەی هەبووە، چاوەڕوانی دەکرێت کە سزای دەستگیر کردنی بنیامین نتانیاهۆ دەربکرێت.

ماهیر زیادی کرد: هەوڵی سەربازی ئێران لە دژی ئیسرائیل زۆر بەجێگا بوو. بەرەی بەرخۆدان بە هەوڵەکانی خۆی لە عێراق، یەمەن و لوبنان کاریگەر بوونی خۆی سەلماند.

News ID 50199

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha