به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ماڵپه‌ڕه‌کانی نیزیک له په‌یه‌ده، به نێوه‌ندگیری هه‌ندێك لایه‌ن و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان شه‌ڕی نێوان هێزه کوردییه‌کانی سه‌ر به په‌یه‌ده و سوپای سووریا ڕاگیراوه.
له هه‌واڵه‌کاندا هاتووه که ئاگربڕه‌كه له‌كاتژمێر دووی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌مه‌وه خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و تا ئێستا هیچ لایه‌نێک پێشێلیان نه‌کردووه و هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه هاوار نیووز نووسی: "یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ئاگربه‌ست ئه‌وه‌یه كه هێزه‌كانی سه‌ر به سوپای سوریا له شاری حه‌سه‌كه بچنه ده‌ره‌وه و هێزه‌كانی ئاسایش ئه‌ركی پاراستنی شاره‌كه بگرنه ده‌ست. "
دوای زیاتر له پێنج ساڵ له شه‌ڕی سووریا، شه‌ڕه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی حه‌سه‌كه له‌نێوان شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و حكومه‌تی سووریادا به توندترین شه‌ڕی نێوان ئه‌و دوو هێزه داده‌نرێت.
شیاوی ئاماژه‌یه که هه‌ر کام له دوو لایه‌نی شه‌ڕی حه‌سه‌که یه‌کتر تۆمه‌تبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی یه‌که‌مجار لایه‌نی به‌رانبه‌ریان ده‌ستی به‌شه‌ڕ کردووه و ئاگربری پێشووی نێوانیانی به‌زاندووه.
Your Comment