بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی دووشەممە 24 ی گوڵان یاریگەی 15 هەزار کەسی شاری سنە میوانداری جێژنی گەورەی ڕۆژی کچ لەژێرناوی وەکوو ئەستێرە بوو.
کچە سنەییەکان لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە ئەو جێژنە شادەدا بەشداریان کرد.
لە ئەو جێژنە گەورەیەدا هونەرمەندانی خۆجەیی واتا کورد و هونەرمەندانێک لە پارێزگاکانی دیکەوە وەکوو تاران بەشداریان کرد کە بۆ خۆی بووە هۆی سەرەنجڕاکێشی زیاتری ئەو جێژنە و چرکە ساتێکی خۆش و پڕ لە بیرەوەری بۆ بەشداربووان پێک هێنا.
Your Comment