AP ١٤٠٣ گوڵان ٢٠ ١٠:٠٤

ڕاپۆرتێکی دڵتەزێن لە شەڕی غەززە

نەشتەرگەری لە ژێر تریفەی مانگ، خەو لە نێو تابوت و بەتاڵان بردنی پێگەی مرۆڤ/ئێرە ڕەفەحە

نەشتەرگەری لە ژێر تریفەی مانگ، خەو لە نێو تابوت و بەتاڵان بردنی پێگەی مرۆڤ/ئێرە ڕەفەحە

هێزەکانی ئیسرائیل کۆنترۆڵی دەروازەی سنووری ڕەفەحیان لە نێوان غەززە و میسر بە دەستەوە گرتووە و ئەوە بە واتا بچڕانی ڕێگای گرینگی یارمەتی زەرووری بە ئاوارەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ئیسرائیلییەکان هێرشەکانی خۆیان بۆ دەروازەی سنووری ڕەفەح دەست پێکردووە و بە پێ ڕاپۆرتی یوونیسێف، چی دیکە یارمەتی مرۆڤدۆستانە ناگاتە ئاوارە فەلەستینییەکان.

جەیمز ئلدێر، وتەبێژی یوونیسێف ڕایگەیاندووە کە دۆخی ئاوی خواردنەوە بەتواوەتی نالەبارە. خەڵکی ڕۆژیان تەنیا بە یەک لیتر ئاو تێدەپەڕێنن.

ناوبراو زیادی کرد: بۆ هەر شێرێکی حەمام کردن، نزیک بە 3 هەزار و 500 کەس بە ڕیز وەستاون تا لەوانەیە سەرەیان بکەوێت. دەرمان و سووتەمەنی بۆ نەخۆشخانەکان ئەبێ ڕۆژانە هاوردە بکرێت تا بتوانن نەخۆشەکان لە ژێر ڕووناکیدا نەشتەرگەری بکەن.

لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا، تەنیا بەشێکی بچووک لە ئەوەی کە پێویستە، ئیزنی هاتنیان پێ دراوە.

ئێلدێر جەختی کرد: لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، هیچ شتێک نەهاتووە، بوردمان درێژەی هەیە و بە واتای ڕاستەقینە خەڵک لە هەموو شتێک لەوانە پێگەی مرۆڤایەتی بێ بەش کراون. هێرشی ئیسرائیلییەکان لە ڕەفەح لە شوێنێکەوە دەستی پێکردووە کە هەموو یارمەتییەکان لەوێوە دەگات.

ڕەفەح کە ئێستا بە شاری منداڵان بەناوبانگبووە و پێشتر نزیک بە 300 هەزار کەسی تێدا بوو، ئێستا نزیک بە 1.4 ملیۆن کەسی لە ئامێز گرتووە. هەمووان لە خیوەت ژیان دەکەن. هەموو شەوێک بوردمان دەکرێت . من ئەو ئەزموونەم هەیە، کاتێک لە ڕەفەح دەخەوی وەکوو ئەوەیە کە لە نێو تابوتدا خەوتبێتی.

وێنەکان باس لە ئەوە دەکەن کە تانکەکانی ئیسرائیل خەریکە پەڕینەوە لە ڕێگای ڕەفەحن. تێلالڤ پاگەندەی کردووە کە ڕەفەح دوا سەنگەری حەماسە. ئۆسامە حەمدان لە ڕێبەرانی باڵای حەماس دوێنێ هۆشداریی دا کە ئەگەر ئیسرائیل درێژە بداتە هێرشەکانی، هیچ ڕێککەوتنێکی ئاگربڕ ناکرێت.

News ID 50108

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha