AP ١٤٠٣ گوڵان ١٤ ٠٩:٢٥

مەجلیسی سووریای دیمۆکراتیک ڕایگەیاند:

کوردی سووریا نوێنەرایەتی نوێ لە وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس دەکاتەوە

کوردی سووریا نوێنەرایەتی نوێ لە وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس دەکاتەوە

مەحمود موسەلەت هاوسەرۆکی مەسەدە ڕایگەیاند: پێوەندی دەرەکی خۆمان تۆکمە دەکەینەوە و نوێنەرایەتی نوێ لە وڵاتانی عەرەبی پەراوێزی کەنداوی فارس دەکەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحمەد موسەلەت هاوسەرۆکی مەجلیسی سووریا لە گفتوگۆیەکدا وێڕای ئاماژە بە ئەوەی کە ئژەو مەجلیسە خەریکە خۆی ئامادە دەکات بۆ قۆناغەکانی دواتری گفتوگۆی سووری-سووری و لەگەڵ لایەنی سووری، ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە پێوەندیدایە و بەتەمایە نوێنەرایەتی نوێ لە ولاتانی عەرەبی و دەرەکی، بەتایبەتی وڵاتانی کەنداوی فارس بکاتەوە.

موسەلەت وتیشی کە دەیەوێت جارێک دیکە پرسی سووریا لە بواری ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە بخاتە دەستووری کارەوە و نامانەوێت دۆسیەی سووریا لەبیر بکرێت.

News ID 50029

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha