سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ گه‌شتێکی دیپلۆماسی ده‌ست پێ ده‌کات بۆ وڵاتی تورکیا و دواتریش ده‌چێته چه‌ند وڵاتی ئه‌ورووپایی.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، بڕياره ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه2 ی خه‌رمانان مه‌سعوود بارزانى به سه‌ردانێك به‌ره‌و توركيا و ئه‌وروپا به‌ڕێ بكه‌وێت.
ماڵپه‌ره کوردییه‌کانی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌م سه‌فه‌ره نووسیان که بڕیار وایه بارزانی له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ تورکیا چاوی به به‌رپرسانى باڵاى ئه‌و وڵاته له سه‌روويانه‌وه ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركيا و بینالی يه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بکه‌وێت.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که هه‌واڵه‌کان باس له هاتنی هاوکاتی جۆبایدن جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌که‌ن و ئاماژه به‌وه‌کراوه که ڕه‌نگه بارزانی و بایدن له تورکیا دیداریان ببێت.
Your Comment