AP ١٤٠٣ گوڵان ٤ ٠٩:٠٠

قەندیل هاتە دەنگ؛

پەکەکە لەبارەی سەردانەکەی ئەردۆغان هۆشداریدەداتە بەرپرسانی عێراق

پەکەکە لەبارەی سەردانەکەی ئەردۆغان هۆشداریدەداتە بەرپرسانی عێراق

پارتی کرێکارانی کوردستان هەڵوێستی خۆی لەبارەی سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاوە شێخ موس ئەندامی کۆمیتەى پەیوەندییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەچاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا بەمیدیا عێراقییەکانی ڕایگەیاند: “ئەم سەردانە بابەتێکی ناوخۆییەو ئێمە دەستوەردانی تێدا ناکەین، بەڵام دەبێت بەرپرسان لەعێراق ئاگاداری ئەو (فێڵ‌و فریودانە)بن کە لەلایەن ئەردۆغانەوە پراکتیزە دەکرێت، بەوپێیەی ئەنقەرە تەماحی فراوانخوازیی هەیە".

هەروەک وتویەتی:پارتی کرێکارانی کوردستان هیچ پەیوەندییەکی بەکاروباری ناوخۆی عێراقەوە نییە، بەڵام هیوادارین درۆ و چەواشەکارییەکانی ئەردۆغان بەرپرسانی عێراق هەڵنەخەڵەتێنێت.

ئەنقەرە چاوی لەوەیە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە چاوەڕوانکراوەکە بەهاوبەشی لەگەڵ حکومەتی عێراق‌و حکومەتی هەرێم ئەنجامبدات‌و بەقوڵایی 30 بۆ 40 کیلۆمەتر بێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە.

News ID 49914

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha