ئاژانسی هەواڵی مێهر، 29ی خاکەلێوە وەکوو ڕۆژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناودێر کراوە. ئەم ڕۆژە وەبیرهێنەرەوەی یەکێک لە ڕووداوە گەورەکانی پاش سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامییە.
ناودێر کردنی 29ی خاکەلێوە بەناوی ڕۆژی ئەرتەش یەکێک لە داهێنانەکانی ئیمام خومەینی (ره) بوو ئەویش لە هەلومەرجێکدا کە ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی بەرەوڕووی گەلێک پیلانی دەرەکی و نێوخۆیی ببووەوە.
پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە هەلومەرجێکدا کەوا دوژمنانی ، بانگەوازی پڕمەترسیی هەڵوەشانەوەی ئەرتەشیان بەرز کردبووەوە و ئەرتەش لە هەستیارترین هەلومەرجی خۆیدا بوو، ئیمام خومەینی (ره) وەکوو گەورەترین پاڵپشتی ئەرتەش هاتە گۆڕەپان و پیلانی دوژمنانی پووچەڵ کردەوە .
ئیمام خومەینی لە برووسکەیکدا پێویستی پاراستنی ئەرتەشی ڕاگەیاند و لە پێناو یەکیەتی و یەکپارچەیی ئەرتەش، فەرمانێکی مێژوویی و گرینگی دەرکرد و 29ی خاکەلێوەی بە ڕۆژی ئەرتەش ناودێر کرد.
Your Comment