بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: لە کاردانەوە بە تاوانە زۆرەکانی ڕژیمی زایۆنیستی، لەوانە هێرش بۆ سەر بەشی کونسوڵگەریی باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق و شەهید کردنی کۆمەڵێک فەرماندە و ڕاوێژکاری سەربازیی وڵاتەکەمان، هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران ئامانجە تایبەتەکانی ناو نیشتمانی داگیرکراوی کردە ئامانج بە تەقاندنی دەیان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
دەقی ڕاگەیاندنی سپای پاسدارانی بەم شێوەیە بڵاوکرایەوە:
بسم الله الرحمن الرحیم
إِنَّا مِنَ الْمُجْرِمِینَ مُنْتَقِمُونَ
🔹 نەتەوەی سەربەرز و شەهید پەروەرێنەری ئێرانی ئیسلامی.
لە بەرامبەر تاوانە بێشومارەکانی ڕژیمی نگریسی زایۆنیستی لەوان هێرش بۆ سەر بەشی کونسوڵخانەی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیمەشق و شەهید کردنی فەرماندە سەربازییەکان و ڕاوێژکارانی ئێران، پیاوە ئازاکانی فەیلەقی ئاسمانی سپای پاسداران ، وەک بەشێک لە سزادانی ئەو ڕژێمە ناشەرعییە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی نیسان و بە دەیان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە کاتی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاست " بە کۆدی پیرۆزی "یا ڕەسوڵڵا" بە سەرکەوتوویی ئامانجەکانیان لە ناو خاکەکانی ئەشگەلی پێدا ".
وردەکارییەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە کە بە ڕەزامەندی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و بە سەرپەرشتیی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بە پشتیوانی و هاوڕێیەتی پیاوە بە غیرەتەکانی ئەرتشی کۆماری ئیسلامی ئێران و پاڵپشتی ئەنجام درا لە وەزارەتی بەرگری و پاڵپشتی هێزە چەکدارەکان، بەم زووانە دەخرێتە بەرچاوی گەلی قارەمانی ئێران و ئازادیخوازانی جیهان.
Your Comment