AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ٢١ ٠٩:٠١

کەمپەینی دژە کورد ڕێکخراوە؛

پەرەسەندی توندوتیژی ڕەگەزپەرستانە لە دژی کوردەکان لە ژاپۆن

پەرەسەندی توندوتیژی ڕەگەزپەرستانە لە دژی کوردەکان لە ژاپۆن

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەندێک لە مێدیاکانی ژاپۆن لە مانگە ڕابردووەکاندا هەڕەشەی ڕاشکاوانە لە دژی ٢٠٠٠ پەنابەری کوردی دانیشتووی ئەو وڵاتە، بە شێوەی چاوەڕوان نەکراو زیادی کردووە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێدیای ماینیچی ژاپۆن لە زنجیرە ڕاپۆرتێکدا پرسی ڕقی ژاپۆنییەکان لە بوونی پەنابەران بەتایبەتی کوردەکانی لێک داوەتەوە.

بە شێوەیەک کە لە چەند مانگی ڕابردوودا کوردەکان لە ئەو وڵاتە بە شێوازی جۆراوجۆر هەڕەشەیان لێکراوە و تەنانەت ئەو پرسە لەلاین ناوەندە حکومییەکانیشەوە بینراوە.

کارناسان دەڵێن: بەشێک لە ئەو بابەتە دەگەڕێتەوە بۆ بە تیرۆریست ناوبردن و پێوەندی لەگەڵ پەکەکە کە کوردەکان بەوە تۆمەتبار دەکرێن.
میدیاکانی ژاپۆن لە بەڕێوەچوونی دەیان خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ژاپۆنییەکان لە دژی پەنابەرەکان لەوانە کوردەکان هەواڵیان داوە.
News ID 49748

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha