بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە پازدەی خاکەلێوە ١٤٠٣) کۆبوونەوەی بەرپرسانی وڵات و لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران دەستی پێکرد.
ڕێبەری لەم دیدارەدا بە بەرپرسان وتیان: چاوەڕوانی خەڵک ئەوەیە کە بڕیار و کردەوەی ئابووریی بەرپرسان کاریگەری ئەوتۆی لەسەر ژیانی ئەوان هەبێت؛ ئەم چاوەڕوانییە دەبێت جێبەجێ بکرێت.
ئایەتوڵا خامنەیی جەختیان کرد: ڕاستییەکانی ئابووری لە هەموو وڵاتان وەک یەک نین. لە ئابووری وڵاتدا هەم واقیعی تاڵ و هەم واقیعی شیرین هەیە. بەشە تاڵەکەی پەیوەستە بە ئابوورییەوە، بەرزبوونەوەی نرخەکان، ناسەقامگیری بازاڕ، دابەزینی بەهای دراوی نیشتمانی و کەلێنی چینایەتییە.
بەشە شیرینەکە پەیوەندی بە ئابووری ئەو چالاکییە ژێرخانییە بەرفراوانەوە هەیە کە ئەنجام دەدرێن، کە ئەنجامەکانی لە ماوەی مامناوەنددا دەردەکەون.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتیان: شکستی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە بەردەوام دەبێت و ئەم ڕژێمە لە لەناوچوون و هەڵوەشانەوە نزیک دەبێتەوە. هەوڵی نائومێدانەی وەک ئەو کارەی لە سووریا ئەنجامیاندا، لە شکست ڕزگاریان ناکات. بێگومان شەقە زللەی ئەم کارەیان دەخۆن.
Your Comment