ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە 13 ی خاکەلێوە ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق کە لە چەند بوارەوە زۆر گرینگ بوو یەکێکی ئەوەی کە ئەو بینایە لکێندرابووە بینای باڵوێزخانەی ئێرانەوە و دووهەم ئەوەی کە ئەو بینایە وەکوو بەشێک لە خاکی ئێران دێتە ئەژمار.
گرینگایەتی دیکەی ئەو هەواڵە ئەوە بوو کە باڵاترین ڕاوێژکارانی سەربازی ئێران و چەند هاووڵاتی سووری و لوبنانیشی تێدا بوو کە هەموویان شەهید بوون.
ڕووماڵی هەواڵی هێرشەکە لە مێدیاکانی ناوچەکە
دەستبەجێ دوای ئەو هێرشە، هەواڵدەری دەوڵەتی سووریا هەواڵی تەقینەوەکەی لە نزیکی باڵوێزخانەی ئێرانی ڕاگەیاند.
میدل ئیست نیوز و ئەلمەیادینیش خێرا ئەو هەواڵەیان ڕووماڵ کرد.
دواتریش هەواڵدەری ئەلجەزیرە، ئەلعەرەبیە و ڕۆژنامەی ئیسرائیلی هائارتس و یەدیعوت ئەو هەواڵەیان بڵاو کردەوە و هەر ئەوە بووە هۆی بەرز بوونەوەی نیگەرانییەکان.
هائارتسیش لە شرۆڤەیەکدا لە ژیرناوی گورزی قورس لە نێوان و حزبوڵڵا نووسی: ئەو هێرشە و تیرۆری ژێنراڵی باڵای ئێرانی نیشانی وەرچەرخانی مەترسیدار لە بەرەی باکووری ئیسرائیلە.
هەروەها شەرقولئەوسەت و جرۆزالم پۆست و سکای نیوز هەواڵی شەهید بوونی سەردار زاهێدیان بۆڵد کردەوە.
ڕووماڵی هەواڵی هێرشەکە لە ئاستی سەروو ناوچەیی
هەواڵدەری ڕۆیتێرز لە یەکەم سەرچاوەکانی هەواڵی ڕۆژاوایی و سەرووناوچەیی بوو کە بە شێوەی بەربڵاو ڕووداوەکانی ڕۆژی دووشەممەی دیمەشقی ڕووماڵ کرد.
ڕۆژنامەی ئەمریکی نیۆیۆرک تایمز و واشنتۆن پۆست هەواڵی هیرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق وەکوو شوێنێک کە ئەبێ پارێزراو بێت لە هەر جۆرە هێرشێک و هەروەها شەهید بوونی سەردار زاهێدی و ژمارەیەک لە هاوسەنگەرەکانی بڵاو کردەوە.
ئاکسیۆس هەواڵی بێ لایەن بوونی ئەمریکا لە ئەو هێرشەی ڕووماڵ کرد و لە زمانی چەند بەرپرسێکی ئیسرائیلی و ئەمریکییەوە ڕایگەیاند کە ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بە ئیسرائیل نیشان نەداوە بۆ ئەو هێرشە.
Your Comment