بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەسغەر زارعی کارناسی پرسەکانی سیاسەتی دەرەوە بە سەربزێوانە و مەترسیدار وەرسف کردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق ڕایگەیاند: ئیسرائیل لە دۆخێکدا ئەو جەنایەتەی ئەنجام دا کە لە لووتکەی داماوی لە ئیدارەی شەڕێکە کە لە شەش مانگی ڕابردووەوە لە غەززە دەستی پێکردووە. هەروەها ئەو ڕژێمە سەرەڕای پشتیوانییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی نەیتوانیوە لە ئەو شەڕەدا بگاتە ئامانجە سێ قۆڵییەکانی خۆی لەوانە کۆچاندنی زۆرەملێ خەڵکی فەلەستین، ئازادی ئەسیرەکان و لەناوبردنی حەماس.
پاڵپشتییە نێودەوڵەتییەکان لە شوێنە دیپلۆماتیکەکان بنەمایەکی قبووڵ کراو لە مافی نێودەوڵەتییە
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە شوێنە دیپلۆماتیکەکان بە پێ کۆنواسنیۆنەکانی 1961 و 1963 ی ڤیەنا سەبارەت بە مافی دیپلۆماتیک و مافی کونسوڵی بەتواوەتی پارێزراون درێژەی دا: پاڵپشتییە نێودەوڵەتییەکان لە شوێنە دیپلۆماتیکەکان بنەمایەکی قبووڵ کراو لە مافی نێودەوڵەتییە و ئەو هێرشە دەستدرێژییەکی دیکەی ئیسرائیل بۆ سەر پەیامنە نێودەوڵەتییەکانی خستەڕوو.
زارعی وتی: لەمەوبەدوا، هەر شوێنێکی دیپلۆماتیکی ئیسرائیل ، دەتوانێت وەکوو ئامانجێکی ئەمنیەتی بۆ گرووپەکانی بەرخۆدان و دژبەرەکانی ئو ڕژێمە، بکرێتە ئامانج.
هەروەها وتی : تا ئێستا ئیسرائیل هەزاران جار هێرشی کردووەتە سەر سووریا بەڵام ئەمەی دوایی سەربزێوییەکی نوێ بوو کە لەگەڵ کاردانەوەی کۆمەڵگای جیهانی بەرەوڕوو بووەتەوە و هەمووان ئیدانەیان کرد.
ئەو کارناسە زیادی کرد: ئەو هێرشە لە کاردانەوە بە هەوڵی بەرخۆدانی عێراق لە دژی بنکەیەکی ستراتیژیکی هێزی دەریایی ئیسرائیل بوو و جەختی کرد کە ئیسرائیل بەدڵنیاییەوە لە شوێن و کاتی گونجاودا وەڵامی پێویست وەردەگرێت کە زۆر قووڵ و پڕ لە تێچوو دەبێت بۆی.
Your Comment