بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسداران، هەواڵی شەهید بوونی سەردار محەممەد ڕەزا زاهیدی و محەمەد هادی حاجی ڕەحیمی لە هێرشی تاوانکاری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دیمەشق ڕاگەیاند.
پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسداران شەهید بوونی سەردارەکان محەممەد ڕەزا زاهیدی و محەممەد هادی حاج ڕەحیمی و پێنج لە هاوەڵەکانیان لە تاوانی تیرۆریستی ڕژیمی زایۆنی لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر بینای کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی لە دیمەشقی پشتڕاست کردەوە.
Your Comment