بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عەبدوڵڵا ئەحمەد جەغیفی شرۆڤەکاری سیاسی عێراق نیسبەت بە دۆخی ئەمنیەتی سێ پارێزگای ڕۆژاوای ئەو وڵاتە هۆشداریی دا و وتی: فەرماندە ئەمنییەکان لە بەشە ڕۆژاواییەکان هۆشداریی بەپەلەیان بۆ دابینی ئاسایش داوە دوای زیاد بوونی گرووپەکانی سەر بە داعش.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو گرووپانە لە بیابانەکانی نێوان پارێزگاکانی ئەنبار، موسڵ و سەلاحەدین چالاکن. نیگەرانیگەلێک نیسبەت بە چالاکی تیرۆریستییەکان لە دژی هێزە ئەمنییەکان هەیە.
Your Comment