AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٢٤ ١٧:٠٤

سوید هیچ داعشییەک لە کوردستانی سووریا وەرناگرێتەوە

سوید هیچ داعشییەک لە کوردستانی سووریا وەرناگرێتەوە

وەزیری دەرەوەی سوید ڕایگەیاند: وڵاتەکەی ئامادەنییە ئافرەت‌و هەرزەکارو منداڵانی چەکدارانی داعش‌و توندڕەوەکان لەکەمپ‌و زیندانەکانی کوردستانی سووریا وەربگرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تۆبیاس بیلسترۆم وەزیری دەرەوەی سوید بەئاژانسی فرانس پرێسی فەرەنسی ڕاگەیاندووە: حکومەتی سوید ئامادەنییە کار بۆ گەڕاندنەوە و وەرگرتنەوەی ئەو هاووڵاتییە سویدیی‌و ئەوکەسانەش بکات، کە پەیوەندییان بەسویدەوە هەیەو لەکەمپەکان یان زیندانەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا داڵدەدراون یان زیندانیکراون.

بەوتەی بیلسترۆم، ئەو سویدییانەی تائێستا لەکەمپی هۆل لە کوردستانی سووریا دەستبەسەرن، چەندین جار دەرفەتی جێهێشتن کەمپەکەو گەڕانەوەیان بۆ سوید پێدراوە، بەڵام ڕەتیانکردوەتەوە.

وتیشی: هەربۆیە حکومەتی سوید هیچ بەرپرسیارێتییەکی یاسایی لەئەستۆنییە بۆ گەڕاندنەوە و گواستنەوەی ئەوکەسانە، جا لەهەر توێژێکی ئافرەتان، منداڵان یان پیاوان بن.

تۆبیاس بیلسترۆم ڕاشیگەیاندوە، کاریگەرییەکانی ئەوکەسانە لەسەر ئاسایشی سوید هۆکارە لەنەگەڕاندنەوەیان، چونکە هیچ گەرەنتییەک نییە لەدوای گەڕاندنەوەیان نەبنە هەڕەشە لەسەر ئاسایش‌و سەقامگیریی وڵات.

بەگوێرەی ئامارەکان زیاتر لە 43 هەزار کەس لەکەمپی هۆل کە جگە لەخەڵکی سوریاو عێراق، هاوڵاتیی 45 وڵاتی دیکەشی هەن‌ و لە کوردستانی سووریا و لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستبەسەرکراون.

News ID 49477

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha