AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٦ ١٧:٠١

هاوکاری میت لەگەڵ هەولێر؛

کاتژمێری سیفر بۆ ئۆپەراسیۆنی نوێی سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

کاتژمێری سیفر بۆ ئۆپەراسیۆنی نوێی سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەكان بەمنزیكانە سوپای توركیا ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی نوێی سەربازی لە هەرێمی كوردستان دژی پەكەكە دەكات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە ئاگادارەكان دەڵێن زنجیرە سەردانەكانی كاربەدەستانی دەوڵەتی توركیا لە ماوەی رابردوودا بۆ هەولێر و بەغدا بۆ كۆكردنەوەی پشتیوانی سیاسی و ئەمنی و سەربازی بووە لەو ئۆپەراسیۆنە.

لە دوو رۆژی رابردوو زانیاری جووڵەی سوپای عێراق بۆ چەند شوێنێك لە دەڤەری بادینان بڵاوبووەتەوە، سەرچاوەكانی نزیك لەپەكەكە دەڵێن ئەو جموجۆڵانە لەچوارچێوەی جوڵەی نوێی توركیایە دژی پەكەكە بە هاوكاری بەغدا و پارتی دیموكراتی كوردستان.

ئەم جموجۆڵانە لە دوای زنجیرەیەك هێرشی پەكەكە دێت بۆ سەر سوپای توركیا لە دەڤەری بادینان كە زیانە زۆرە گیانییەكانی لەناوخۆی توركیا دەنگدانەوە و كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە.

لەلایەكی دیكەوە ئەنقەرە هەم لەلایەنی دیپلۆماسی و گفتوگۆ و هەم لەلایەنی هەڕەشە و گوشارەوە خوازیار بوو یەكێتی بخاتە ئەو بەرەیەوە كە بە نیازە لە دژی پەكەكە دروستیبكات.

News ID 49223

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha