بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پانزدە سیاسەتوان و چالاکی سیاسی کورد لەوانە گوڵسەر ییڵدەرم نوێنەری پێشووی پەرلەمان، بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پەکەکە و کەجەکە سزای زیندانیان بەسەردا سەپاوە.
بە پێ ڕاپۆرتی میزۆپۆتامیا لە ساڵی ٢٠١٤دۆسیەی دادوەری بە تۆمەتی ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ کەجەکە لە دژی نازم کوک، داوود بوزان، ئیپک گونش و ... پێک هاتووە.
دادگای شوێنگیری ئەو دۆسیانە دوای بیستنی بەرگریی پارێزەرەکان هەر یەکەیانی بە ٦ تا ٧ ساڵ زیندانی سزا دا.
Your Comment