بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی یەکێک لە هێزەکانی لە شەڕی ناوچەی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە "پەنجە قوفڵ" لە هەرێمی کوردستان پشتڕاستکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردووەتەوە کە هێزەکانی پەکەکە هەوڵی هێرشکردنە سەر بنکەیەکی سەربازییان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی پەنجە قوفڵ دەدا. لەو پێکدادانانەدا کە ڕوویدا، ساڵح ئەی، هێزێکی گرێبەستی سوپات تورکیا، گیانی لەدەستدا و سەربازێکی دیکەش بریندار بوو. دەستبەجێ سەربازە بریندارەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
Your Comment