AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٢٨ ١٤:١٣

لە پەراوێزی کۆبوونەوەی میۆنشن؛

گفتوگۆی سوودانی لەگەڵ ئەمریکییەکان سەبارەت به کشاندنەوەی سەربازەکانیان لە عێراق

گفتوگۆی سوودانی لەگەڵ ئەمریکییەکان سەبارەت به کشاندنەوەی سەربازەکانیان لە عێراق

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیدار لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی جەختی لەسەر زەروورەتی کۆتایی هێنان بە ڕاسپاردەیی هاوپەیمانی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیداری چوار ئەندامی کۆنگرەی ئەمریکا لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئەمنیەتی میۆنشن سەبارەت بە پرسی کۆتایی هاتن بە بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا لە عێراق، گفتوگۆی کرد.

سوودانی لە ئەو دیدارەدا جەختی کرد کە هێزەکانی عێراق گەییشتوونەتە قۆناغێک کە بتوانن لە ئاسایشی ئەو وڵاتە بەرگری بکەن و ڕاسپاردەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە ئەبێ کۆتایی پێبێت.
ناوبراو هەروەها لەسەر تۆکمە کردنەوەی پێوەندی بەغدا و وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی جەختی کرد.
News ID 49119

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha