AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٢٨ ٠٩:٤٢

لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵێکی سعوودی:

کچەکەی ئەبووبەکر بەغدادی زانیاری نوێ لە ژیانی خەلیفەی داعش دەدرکێنێت

کچەکەی ئەبووبەکر بەغدادی زانیاری نوێ لە ژیانی خەلیفەی داعش دەدرکێنێت

دوای گفتوگۆی هاوژینی یەکەمی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعش کە لە ساڵی 2019 کوژرا، ئێستا کچەکەشی بەشێکی دیکە لە ژیانی ئەو ئاشکرا دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەرەبییە، ئۆمیمە کچی ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش کە لە ساڵی 2019 کوژرا، لە دانپێدانانێکدا لەسەر ژیانی ئیبراهیم ئەلعەواد واتا ئەبووبەکر بەغدادی قسەی کردووە.

کچی بەغدادی وتی: کاتێک بابمم لە تەلەڤیزیۆنی دیت کە خەلافەتی داعشی لە مزگەوتی ئەلنووری لە موسڵ ڕاگەیاند زۆر شۆک بوون. ئەو دوای یەک هەفتە لە ئەو لێدوانە گەڕایەوە بۆ ماڵ.

ناوبراو زیادی کرد: دیلە ئێزدیەکان لە ماڵەوە لەگەڵ ئێمە ژیانیان دەکرد و من لە بابەتە ڕازی نەبووم. براکەم نزیکترین کەس بە بابمەوە بوو. براکەشم هاوبیری بابم بوو و خۆی تەقاندەوە.

کچی بەغدادی درێژەی دا: بابم کاتێک کە من 12 ساڵان بوون ناچارمی کرد کە لەگەڵ مەنسوو، پاسەوانە تاکەییەکەی زەواج بکەم. مەنسوور لە بوردمانی ڕەققە کوژرا.

بە وتەی ئۆمیمە، بەغدادی چوار ژنی هەبوو و 11 منداڵ.

News ID 49113

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha