AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٢٥ ٠٨:١٠

ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا

تەقینەوە لە بۆری گازی چوارمەحاڵ و بەختیاری/ ئەگەری هەیە بە ئەنقەست بوووبێت

تەقینەوە لە بۆری گازی چوارمەحاڵ و بەختیاری/ ئەگەری هەیە بە ئەنقەست بوووبێت

تەقینەوە لە بۆری گاز لە ملەی حەلوایی شاری، بۆروجنی باشوورر ڕۆژاوای ئێران .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرمانداری ناوچەی بۆروجن تەقینەوەی بۆری گازی پەستانی بەرزی سەرتاسەری وڵات لە بەشی حەلوایی ئەم پارێزگایەی ڕاگەیاند.

چەند خولەکێک لەمەوبەر تەقینەوەیەکی گەورە لە شاری بۆروجن بیسترا کە ترس و دڵەڕاوکێی لای خەڵکی لێکەوتەوە.

فەرمانداری شاری بۆروجن وتی: ئەم بۆرییە گازە کە یەکێکە لە هێڵە گازە نیشتمانییەکانی ئێران، لە ناوچەی حەلوایی تەقیوەتەوە.

وتیشی: لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.

دەترێت ئەگەری هەیە کاری تێکدەرانە بووبێت.

News ID 49074

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha