به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، فالح فه‌یاز، ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق دوێنێ ئێواره له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د باقری، سه‌رۆکی ئه‌رکانی گشتی هێزه‌کانی ئێران دیداری کرد و له‌م دیداره‌دا دۆخی ناوچه‌که و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و عێراق لێکدرایه‌وه.
باقری له‌م دیداره‌دا هاوکات له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی له سه‌رکوتنی ئه‌م دواییه‌ی خه‌ڵکی عێراق به سه‌ر تیرۆریسته‌کانی داعشدا وتی: گومانی تیدا نییه که خه‌ڵکی ئێران و عێراق هاوبه‌شی فه‌رهه‌نگی و ئابووری و دینی زۆر پته‌و و مێژوویان هه‌یه و هێزه‌کانی ئێران ئاماده‌ن تاکوو له هه‌ر ڕوویه‌که‌وه که پێویست بکات یارمه‌تی خه‌ڵکی عێراق بده‌ن تاکوو به ته‌واویی به‌سه‌ر تیرۆریسته‌کاندا زاڵ بن. ئێمه وه‌ک ئێران دژایه‌تی هه‌رجۆره هه‌وڵێک بۆ دابه‌ش کردنی عێراق ده‌که‌ین.
باقری زیادی کرد: هیوادارم سوپای عێراق هه‌رچی زووتره بتوانێت به ده‌رکردنی تیرۆریسته‌کان له موسڵ و ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م وڵاته، هێزی ته‌واوی خۆی به سه‌ر هه‌موو عێراقدا زاڵ بکات.
ئه‌و سه‌باره‌ت به سنووره‌کانی نێوان ئێران و عێراق وتی: زلهێزه‌کان و بڕێک له وڵاتانی ناوچه‌که له دوای ئه‌وه‌ن تاکوو سنووره‌کانی نێوان ئێران و عێراق نا سه‌قامگیر بکه‌ن و هیوادارم به دروست کردنی لێژنه‌ی هابه‌شی سنووری له نێوان هه‌ر دوو وڵات بتوانین به‌ر به هات و چووی تیرۆریسته‌کان بگرین.
هه‌روه‌ها له‌م دیداره‌دا فالح فه‌یاز، ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق وتی: ئێمه جه‌خت له په‌یوه‌ندییه باشه‌کانی نێوان هه‌ر دوو لا ده‌که‌ین و عێراق سپاسی هاوکارییه‌کانی ئێران به تایبه‌ت له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ده‌کات.
ئه‌و وتی: ئه‌زموونی حه‌شدی شه‌عبی هه‌مان ئه‌زموونی به‌سیجی جه‌ماوه‌رییه که ساڵانی پێش ئێستا له ئێران پێکهات، خه‌ڵکی ئێران به‌م هێزه جه‌ماوه‌رییه توانیان شۆڕشه‌که‌یان له خه‌ساره‌کان بپارێزن.
فه‌یاز زیادی کرد: حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق دوو باڵی جه‌سته‌یه‌کن و هه‌ر دووکیان پێکه‌وه ده‌توانن سه‌رکه‌وتوو بن. پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق بێ ئه‌م دوو پێکهاته‌یه ئه‌سته‌مه.
ئه‌و له کۆتاییدا جه‌ختی کرد که په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و عێراق ده‌توانێت ببێته نموونه‌یه‌کی باش بۆ وڵاتانی دیکه له ناوچه‌که‌دا.
Your Comment