بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە هەواڵییەکانی سووریا ڕایانگەیاند کە لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی سووریا 10 کەس کوژراون و 19 کەسی دیکەش بریندار بوون.
پێشتر ڕاگەیەندرابوو کە لەو هێرشانەدا ٦ کەس کوژراون کە ٣ کەسیان عێراقی بوون.
میدیاکانی سوریا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ڕایانگەیاند کە لانیکەم ١٢ شوێن لە ئەلمەیادین و ئەلبوکەمال و دەوروبەری دەروازەی "ئەلقائێم" لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کراونەتە ئامانج.
هاوکات فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە ناوچەی ناسراو بە CENTCOM ئێوارەی ڕۆژی هەینی بە کاتی ناوخۆی ئەمریکا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: کاتژمێر ١٦:٠٠ (EST) لە ٢ی شوبات، هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، سێنتکۆم بە چەندین فڕۆکە زیاتر لە ٨٥ ئامانجیان لە عێراق و سوریا پێکاوە، لەنێویاندا فڕۆکە بۆمب هاوێژە دوور مەوداکان کە لە ئەمریکاوە فڕیون.
سێنتکۆم ئامانجی هێرشی ئاسمانیی له عێراق و سووریای بە پەلامار بۆ سەر هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و گرووپه میلیشیاکانی سەر بە ئەوان ناوبردووە.
Your Comment