بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ سێ شەمە 26ی بەفرانبار پێش نوێژەکانی هەینی ئێران لە تاران چاویان بە ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی کەوت.
لەم دیدارەدا ڕێبەری وتی: مانگی ڕەجەب مانگێکی پڕ بەرەکەتە، ڕەحمەتی خودا بە درێژایی ئەم مانگە بۆ کەسانێک بەردەستە کە دڵیان یادی پەروەردگارە.
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بەشێکی وتەکانیدا وتیان: بەشداری لە هەڵبژاردنەکان تەنیا ئەرک نییە، مافی گەلە.
ڕێبەری "ئامادەبوون، ئیرادە و کرداری گەل" بە بنەمایەکی بنەڕەتی لە ئیسلامدا ناوبرد و دڵسۆزی، سەبر،زیرەکی و خۆبەخشی گەلی ئێرانیان بە بەرز نرخاند و وتیان: تەنانەت بە ڕواڵەتێکی جیاوازەوە ئەم کەسانە ئیماندارن و دڵیان لای خودایە و پێویستە بە مانای ڕاستەقینەی وشەکە قەدریان بزانرێت.
ئایەتوڵا خامنەیی هەروەها جەختیان کرد کە خۆڕاگری و پشت بەستنی خەڵکی ستەملێکراوی غەززە بووەتە هۆی سەرسامی جیهان و برەودانی ئیسلام و گرینگی دانی گەلان بە قورئان و چالاکی گەلی یەمەن و ئەنساروڵای بۆ بەرگری لە خەڵکی غەززە، بە نیشانەی ئاشکرای جیهاد لە ڕێگای خودا وەسف کرد.
Your Comment