بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی نوێنەرانی فەقێ و پێش نوێژەکانی هەینی سەرتاسەری ئێران بە ئاماژە بە ڕۆڵی بەرخۆدان لە ڕۆژاوای ئاسیا ڕایگەیاند: لە دنیای پێچراوی ئەمڕۆدا کە بەرخۆدان تێیدا ڕۆڵ دەگێڕێت، جیهان بینی کە تەنیا حەماس بوو توانی لە ئۆپراسیۆنی حەوتی ئۆکتۆبەر پێکهاتەی سیاسی ، ئەمنیەتی و دۆخی دەروونی ئیسرائیل بشێوێنێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە چییەتی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا وەکوو ئۆپراسیۆنی دژە داگیرکاری وتی: ئەمریکا، ئیسرائیل و هەندێک وڵاتی ڕۆژاوایی هەوڵیان دا ئۆپراسیۆنی حەوتی ئۆکتۆبەر وەکوو هەوڵێکی تیرۆریستی بناسێنن کە بە دیپلۆماسی سازێنەری بەرخۆدان ئەو ڕوانگە پەتاڵ بووەوە و پاڵپشتی ئەمریکا لە ئیسرائیل هەڵەیەکی تەواو بوو.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان شەهید سولەیمانیی قارەمانی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە بواری جیهانی وەسف کرد و لە درێژەدا وێڕای شرۆڤەی ڕوناگەی حزبوڵڵای لوبنان بەرانبەر ئیسرائیل بە جەخت لەسەر ئەوەی کە هێزەکانی بەرخۆدان لە ناوچەکە لەوانە یەمەن سەربەخۆ و بە پێ بەرژەوەندی خۆیان بڕیار دەدەن و ئێران فەرمانیان پێ نادات، وتی:هەڵسوکەوتی گرووپەکانی بەرخۆدان زۆر سەیرە و ئیستا حزبوڵڵای لوبنان بەشێک لە هێزەکانی ئیسرائیلی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە.
ناوبراو زیادی کرد: گێڕانەوەی ڕاستی گۆڕانکارییەکانی داهاتوو و شرۆڤەی وردی ڕەوتی ناوچەیی و جیهانی بۆ گەنجان لە بەرپرسیارێتییە گرینگەکانی پێش نوێژەکانە.
Your Comment