AP ١٤٠٢ بەفرانبار ١١ ١٠:٢٧

سەرۆکی ئیدارەی فریاکەوتنی کوردستان هەواڵی دا؛

ڕزگار کردنی کۆڵبەرێکی سەوڵاوایی بە هێزی فریاکەوتنی ئاسمانی

ڕزگار کردنی کۆڵبەرێکی سەوڵاوایی بە هێزی فریاکەوتنی ئاسمانی

سەرۆکی فریاکەوتنی پێش نەخۆشخانەیی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وتی: کۆڵبەری سەوڵاوایی کە لە بەرزاییەکانی هەورامان تووشی ڕووداو هاتبوو بە یارمەتی کۆپتەری فریاکەوتنی ئاسمانی ، ڕزگاری بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن جەعفەری ڕایگەیاند: کۆڵبەری 40 ساڵانی سەوڵاوایی لە بەرزاییەکانی هەورامان تەخت بەهۆی داکەوتن لە بەرزایی بریندار بوو کە بە یارمەتی فریاکەوتنی ئاسمانی زانکۆی پزیشکی ڕزگاری بوو.

جەعفەری بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەو کەسە خەڵکی گوندی دزڵی سەر بە هەورامان تەخت سەر بە شاری سەوڵاوایە، وتی: ئەو کۆڵبەرە لە بەرزایی و لە کاتی گواستنەوەی بار لە شاخەوە بەربۆتەوە..

News ID 48526

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha