بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بەرپرسی ناوەندی چاوەدێری فەرهەنگی بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: ئەو ڕاپرسییە کە لەلایەن نووسینگەی گەڵاڵە نەتەوەییەکانی ناوەندی فەرهەنگ، هونەر و پێوەندییەکان بە هاوکاری ڕێکخراوی هونەری مێدیایی ئەوج لە هەفتەی دوایینی مانگی سەرماوەز لە ئاستی نەتەوەیی ئەنجام دراوە، نیسانی دەدات کە خەڵکی ئێران هۆکاری سەرەکی شەڕی ئەم دواییەی غەززە زیاتر بە ئیسرائیل و ئەمریکا دەزانن.
ناوبراو زیادی کرد: بە گوێرەی دەستکەوتەکانی ئەو ڕاپرسییە نەتەوەییە، کەمتە لە سەدا ی وەڵامدەرەکان پێیان وایە کۆماری ئیسلامی ئێران هۆکاری سەرەکی شەڕی ئەم دواییەی غەززە بووە.
بەرپرسی ناوەندی ڕەسەد درێژەی دا: هەروەها لە ئەو ڕاپرسییە نەتەوەیی، بەس 6 لەسەدی ئەو کەسانە، ڕۆڵی سەرەکی ئێران وەکوو داڕێژەری ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا دەزانن و لە لایەکی ترەوە زیاتر لە سەدا 50 پێیان وایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشتی لە فەلەستین دەکات و پاڵپشتی جۆراوجۆی سیاسی ، دیپلۆماتیک، مێدیایی و پەروەردەی سەربازی دەکات.
ناوبراو وتی: دادتاکانی ئەو لێکۆڵینەوە نیشانی دەدات کە نزیک لە 70 لەسەدی خەڵک، ئێران بە سەرەکی ترین پاڵپشتی فەلەستین لە جیهان دەزانن و لەلایەکی تریشەوە یەک و نی لەسەد ڕایانگەیاندووە کە دەیانەوێت ئیسرائیل لە ئەو شەڕە سەربکەوێت و ئەوە نیشاندەری ڕقی زۆرینەی خەڵکی ئێران لە ئیسرائیلە.
ئەسغەری لە کۆتاییدا وتی: ئەو دەستە داتاگەلە نیشانی دەدات کە خەڵکی ئێرانیش وەکوو ڕێبەرەکەیان کە وتیان ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا کاری خودی فەلەستینییەکان و داڕێژەرانی زیرەک، گەنج و چالاکانی لەخۆبوردووی فەلەستینییە، پێیان وایە کە گەردەلوولی ئەقسا ئۆپراسیۆنێکی تەواو فەلەستینی بووە و لە ئەو نێوانەدا ئێران وەکوو پاڵپشتی فەلەستینییەکان، لە پاڵ خەڵکی فەلەستین وەستاون هەروەها وەکوو ڕێبەری پێیان وایە کە هۆاکرەکانی گەردەلوولی ئەقسا ئیسرائیل و ئەمریکان و کارەکانی ئیسرائیل بووەتە هۆی ئەنجامی ئەو ئۆپراسیۆنە.
Your Comment