بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا دوانیوەڕۆی چوارشەممە بە ئامادەبوون لە ماڵی فاتمە زاهری ڕێکۆردداری گینس، سەرکەوتنی ئەو خاتوونەی پیرۆزبایی کرد.
پارێزگاری کوردستان لە ئەو دیدارەدا وتی: وەرزشوانان و گەنجانی ئەم پارێزگایە سەرکەوتنی جیهانی زۆریان بەدەست هێناوە و بوونەتە هۆی شانازی و هیوادارین ڕێگاتان پڕ ڕێڕەو بێت و داهاتوویەکی گەشتان بۆ بەئاوات دەخوازین.
شیاوی ئاماژەیە، فاتمە زاهری ڕۆژی 24 ی خەزەڵوەر توانی بە مەلە کردن، مەودای 12 کیلۆمەتری لە ئاوەکانی کەنداوی فارس بە باڵاپۆش و دەستی بەستراوەوە، بپێوێت و لە ئەو بوارەدا ڕێکۆردی نوێ لە گینس تۆمار بکات.
Your Comment