AP ١٤٠٢ سەرماوەز ٢٢ ١٩:٠٧

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح:

11 ترلیۆن دینار موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌دراوە/دەبێت گۆڕانکاری جیدی لە حوکمڕانی هەرێمی کوردستان بکرێت

11 ترلیۆن دینار موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌دراوە/دەبێت گۆڕانکاری جیدی لە حوکمڕانی هەرێمی کوردستان بکرێت

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت:له‌كابینه‌ی نۆیه‌مدا 11 ترلیۆن دیناری موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌دراوه‌، كه‌ به‌ته‌واوی 10 موچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌په‌یامێكی ڤیدیۆییدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم 10 موچه‌ به‌ته‌واوی نه‌دراون، له‌ ساڵی 2020 حه‌وت موچه‌، له‌گه‌ڵ سێ موچه‌ی ئه‌مساڵ بۆ مانگه‌كانی (تشرینی یه‌كه‌م/10، تشرینی دوه‌م/11، كانونی یه‌كه‌م/12)، 10 موچه‌ش به‌ پاشه‌كه‌وت دراون، چواریان له‌ساڵی 2020 و شه‌ش موۆچه‌یان له‌ 2021 بوون".

ده‌شڵێت: "به‌تێكڕا 11 ترلیۆن دینار موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌دراوه‌ جگه‌ له‌ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایان فه‌رمانبه‌ران كه‌ نزیكه‌ی دو ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت".

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئاشكراشیكردووه‌، "هه‌ر ده‌بێت خه‌ڵك باجه‌كه‌ی بدات، ئه‌ی به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتداران، كام به‌رپرس ژماره‌ی پاسه‌وان و كاروانی ئۆتۆمبێل و موڵك و مالچه‌كانی له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه‌میكردوه‌؟ له‌كاتێكدا چه‌ندین كه‌ناڵ و ماڵپه‌ڕیان و په‌یجی فه‌یسبوكیان دروستكردوه‌ و هه‌ر رو له‌زیادبونیش ده‌كه‌ن".

جه‌ختیكردۆته‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی، "ده‌بێت هه‌مو ئه‌م بارگرانیانه‌ له‌سه‌رشانی خه‌ڵك بێت، بۆیه‌ له‌م كابینه‌یه‌دا 34 موچه‌ دراوه‌، به‌هیوای گۆڕانكاری جدی له‌م حوكمڕانیه‌دا.

News ID 48342

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha