AP ١٤٠٢ سەرماوەز ١٦ ١٣:٤٥

پارێزگاری کوردستان هەواڵی دا؛

کێبڕکێی نێودەوڵەتی گڵۆباڵ بە بەشداری 4 وڵات لە کوردستان بەڕێوە دەچێت

کێبڕکێی نێودەوڵەتی گڵۆباڵ بە بەشداری 4 وڵات لە کوردستان بەڕێوە دەچێت

پارێزگاری کوردستان لە ئامادەیی پارێزگا بۆ میوانداری بەڕێوەچوونی کێبڕکێی تۆرنۆمێنتی نێودەوڵەتی وەرزشی گڵۆباڵی نابینا و کەم بینایان بە بەشداری چوار وڵاتی ئێران، سووریا، تورکیا و عێڕاق لە بەفرانباری ئەمساڵ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا شەوی رابردوو لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی فیدراسیۆنی وەرزشی نابینا و کەم بیاناکانی ئێران بە وتنی ئەوەی کە بەڕێوەچوونی ئەو تۆرنۆمێنتە دەتوانێت ببێتە هۆی ناساندنی وەرزشی تایبەتی نابیناکان ، زیادی کرد: ئامانج دانەری لە ئەو بارەوە دەتوانێت لە کورتترین کاتدا بێتە دی و کوردستانیش بژاردەیەکی باش بۆ میوانداری ئەو کێبڕکێیانەیە.

ناوبراو لە درێژەدا لە ڕاگەیاندنی ئاماندەیی کوردستان بۆ میواندای لە تۆرنۆمێنتی نێودەوڵەتی گڵۆباڵ بە بەشداری چوار وڵاتی ئێران، سووریا، تورکیا و عێڕاق لە بەفرانباری ئەمساڵ هەواڵی دا و وتی: پارێزگای کوردستان بەستێنی پێویستی بۆ میوانداری ڕووداوە وەرزشییەکان لە ئاستی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی هەیە.

News ID 48271

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha