ئاژانسی مێهر، گرووپی نێونه‌ته‌وه‌یی- عه‌بدولحه‌مید به‌یاتی: زیاتر له یه‌ک ساڵ له ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی ئێران و وڵاتانی ۵+۱ به سه‌ر ڕێککه‌وتنی ناڤۆکیدا ده‌ڕوات، له‌م ماوه‌دا ئه‌گه‌رچی ئێران پێبه‌ند بووه به به‌ڵێنه‌کانی خۆی، به‌ڵام ئه‌مریکا هێشتا کارێکی وه‌های نه‌کردووه، له لایه‌کی دیکه‌وه ئاسته‌نگ دروست کردنه‌کانی کۆنگرێسی ئه‌مریکا و قسه‌کانی دۆناڵد ترامپ بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی به‌رپرسانی ئێرانی.
هه‌ر له‌مباره‌وه له‌گه‌ڵ دانیل سێروه‌ر، ڕاوێژکاری پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا گفتوگۆمان کردووه.
* پێش بینی ئێوه سه‌باره‌ت به ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی ناسراو به به‌رجام چییه؟
لام وایه به‌رجام ده‌مێنێته‌وه چون هه‌م به‌رژه‌وه‌ندی ئێرانی تێدایه هه‌م ئه‌مریکا. بڕێک له ئێران‌دا له ده‌سته‌که‌وتی ئابووری به‌رجام بێ هیوا بوون، ده‌بێت بڵێم که ده‌ستکه‌وتی ئابووری به‌رجام په‌یوه‌ندی به زۆر شته‌وه هه‌یه؛ وه‌ک نرخی خواری نه‌وت، نه‌بوونی متمانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به ئابووری ئێران، ڕاگه‌یاندنی ئه‌مه‌ی که هێشتا بانکه‌کانی ئه‌مریکا بڕێک ئاسته‌نگی له‌سه‌ر سه‌رمایه‌دانه‌ری له ئێران‌دا هه‌یه، که‌لک نه‌بردنی ئێران له داراییه قه‌ده‌غه نه‌کراوه‌کان و چۆنیه‌تی کۆنترۆڵی ئابووری ئێران، هه‌موو ئه‌مانه کاریگه‌ریان به‌سه‌ر ئابووریدا هه‌یه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش لام وایه که تێپه‌ڕ بوونی کات، ئاسه‌واره باشه‌کانی به‌رجام زیاتر نیشان ده‌دات و ئه‌مه‌ش زیاتر په‌یوه‌ندی به خودی سیاسه‌تمه‌داره‌کانی ئێرانه‌وه هه‌یه.
* ئێران وه‌ک ده‌زانن پێبه‌ند بووه به هه‌موو خاڵه‌کانی به‌رجام، به‌ڵام وه‌ک ده‌زانن ئه‌مریکا هێشتا هیچ ههنگاوێکی سه‌باره‌ت به هه‌ڵگرتنی گه‌ماڕۆکان به تایبه‌ت گه‌ماڕۆ بانکییه‌کان هه‌ڵنه‌گرتووه، ئێوه ئه‌مه چۆن ده‌بیننن؟
من لام وایه ئه‌مریکاش پێبه‌ند بووه به به‌ڵێنه‌کانی، به‌ڵام کێشه‌که ئه‌وه‌یه که سه‌رمایه‌دانه‌ری وڵاتانی ئه‌ورووپایی که‌متر له‌و شته بووه که خه‌ڵکی ئێران چاوه‌ڕوانی بوون، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که سه‌رمایه‌دانه‌ری له ئێران په‌یوه‌ندی به لایه‌نی سێهه‌م که بانکه ئه‌مریکاییه‌کانن هه‌یه، هێشتا ئه‌م بانکانه گه‌ماڕۆیان له سه‌ر ئێران هه‌یه و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به به‌رجامه‌وه نییه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له ساڵوه‌گه‌ری به‌رجامدا وتی که زۆربه‌ی بانکه جیهانییه‌کان له ئه‌مریکا ده‌ترسن ئه‌گه‌رنا کێشه نییه بۆ سه‌رمایه‌دانه‌ری له ئێران و ئه‌مه‌ش ئارام ئارام باش ده‌بێته‌وه.
* یانی لاتان وایه که سه‌رۆک کۆماری داهاتووی ئه‌مریکا پێبه‌ند ده‌بێت به به‌رجام؟
به‌ڵێ هه‌م ترامپ و هه‌م کلینتۆن به دڵنیایه‌وه به‌رجام جێبه‌جێ ده‌که‌ن. به‌ڵی ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ سنووردار کردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ناڤۆکی ئێران، به‌ڵام به‌م حاڵه‌شه‌وه کۆی سیاسییه‌کانی ئه‌مریکا له‌م خاڵه تێگه‌یشتوون گه‌ر ئێران هه‌ست به گۆڕانکاری له دوای به‌رجامه‌وه نه‌کات، چی دیکه پێبه‌ند نابێت به به‌رجامه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش بێژم کاریگه‌ری به‌رجام ته‌نیا بۆ سیاسه‌تی ئه‌مریکا ناگه‌ڕێته‌وه و په‌یوه‌ندی به خودی هه‌نگاوه‌کانی ئێرانیشه‌وه هه‌یه.
* ئه‌گه‌ر سه‌رۆک کۆماری دوایی ئه‌مریکا به‌رجام پێشێل بکات ئایا هاوپه‌یمانه‌کانی واشنتۆن له ئه‌مریکا پهریڕهوی ده‌که‌ن؟
نه‌خێر، لام وا نییه ئه‌ورووپاییه‌کان، ژاپۆنییه‌کان و وڵاتانی په‌یڕه‌وی له ئه‌مریکا بکه‌ن، چون ئه‌وانیش چاوه‌ڕوانی که‌ڵک بردنی ئابووری له به‌رجامن و وه‌ک چه‌ند جارێکیش له کۆنگرێسدا باسی لێکراوه ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا پێبه‌ند نه‌بێت به به‌رجام، وڵاتانی دیکه په‌یڕه‌وی له ئه‌مریکا ناکه‌ن، ته‌نیا ئه‌گه‌ر ئێران پێبه‌ند نه‌بێت به به‌ڵێنه ناڤۆکییه‌کانی خۆی، ئه‌م وڵاتانه به‌رجام جێبه‌جێ ناکه‌ن.
Your Comment