AP ١٤٠٢ سەرماوەز ١٣ ٢١:٤٦

ئایەتوڵا خامنەیی:

ناکرێ پرسی فەلەستین لە بیروڕای گشتی جیهان بشاردرێتەوە

ناکرێ پرسی فەلەستین لە بیروڕای گشتی جیهان بشاردرێتەوە

ڕێبەری باڵای ئێران وتیان: ئێستا کارەساتەکەی غەززە ئەوەندە گەورەیە کە واقیعەکە بۆ بیروڕای گشتی جیهان ئاشکرا بووە و ناتوانرێت بیشاردرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، ئێوارەی ئەمڕۆ لە میانەی دیدار لەگەڵ میگێل دیاز کانێل، سەرۆک کۆماری کوبا و شاندی یاوەری، ئاماژەیان بە توانا سیاسی و ئابوورییە گەورەکانی دوو وڵات کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە تواناکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی بەکاربهێنرێن و هاوپەیمانییەک لە نێوان ئەو وڵاتانەی کە هەمان هەڵوێستیان هەیە لە دژی دەستدرێژی ئەمریکا و ڕۆژئاوا بەکاربهێنرێت.

زیادتریش وتیان: ئەم هاوپەیمانییە کە تیشک دەخاتە سەر هاوکاری ئابووری، دەتوانێت هەڵوێستێکی هاوبەش و کاریگەر لە پرسە گرنگەکانی جیهانی وەک پرسی فەڵەستین وەربگرێت.

سەبارەت بە پرسەکانی پەیوەست بە فەلەستین، ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ئاماژەیان بەوەدا: پرسی فەلەستین تەنیا پەیوەندی بە دۆخی ئەم دواییەی غەززە و تەقینەوەکانەوە نییە، چونکە گەلی فەلەستین هەمیشە تووشی هەموو جۆرە ئەشکەنجە و ئازار و کوشتنێک بووە لە ماوەی ٧٥ ساڵی ڕابردوودا، بەڵام ئێستا کارەساتەکەی غەززە ئەوەندە گەورەیە کە ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی جیهان ئاشکرا بووە و ناتوانرێت بشاردرێتەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی هەڵوێستەکانی سەرۆک کۆماری کوبا لەمەڕ پرسە جیهانییەکان و بەتایبەتی پرسی فەلەستین بە هاوتەریب لەگەڵ هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی زانی و بە ئاماژەدان بە هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان جەختیان کردەوە: پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات پێویستە.

ڕێبەری بە ئاماژەدان بە دیداری ٢٢ ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ فیدڵ کاسترۆی ڕێبەری کۆچکردووی کوبا وتیان: "ڕاستگۆیی شۆڕشگێڕانە"، "خۆڕاگریی شۆڕشگێڕانە" و "جددیەتی شۆڕشگێڕانە" تایبەتمەندی هاوبەشی شۆڕشی کوبا و شۆڕشی ئیسلامی ئێرانن.

News ID 48241

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha