AP ١٤٠٢ سەرماوەز ٥ ٠٨:٥٧

لە قۆناخی دووەمی ئاڵوگۆڕی دیلەکان:

٣٩ ژن و منداڵی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ئیسڕائیل ڕزگاریان بوو

٣٩ ژن و منداڵی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ئیسڕائیل ڕزگاریان بوو

لە قۆناخی دووەمی ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوان حەماس و ڕژێمی زایۆنیستی، ٣٩ ژن و منداڵی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە بەرامبەر ئازادکردنی ١٣ زیندانی ئیسرائیلی و ٧ زیندانی بیانی لە غەززە ئازاد کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەماس بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و بە فەرمی ڕایگەیاند کە ١٣ زیندانی ئیسرائیلی و ٧ هاووڵاتی بیانی ڕادەستی خاچی سوور کردووە.

لیواکانی قەسام ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەستی مرۆیی لە غەززە، ١٣ زیندانی ئیسرائیلی و ٧ زیندانی بیانی ڕادەستی هێزەکانی خاچی سوور کردووە.

هەر لەو پێوەندییەدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، ئێستا ١٣ ئیسرائیلی و ژمارەیەک هاووڵاتی بیانی ڕادەستی خاچی سوور لە غەززە کراون.

هاوکات، ڕژێمی ئیسرائیل ٣٩ ژن و منداڵی فەلەستینیشی ئازاد کرد.

زۆربەی زیندانییە ئازادکراوەکانی فەلەستینی لە تەمەنی هەرزەکاری و منداڵییەوە لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستەوە بە دیل گیراون و نزیکەی نیوەی تەمەنیان لە دیلدا بەسەر بردووە.

News ID 48139

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha