AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٣٠ ٠٩:٥٥

چرکە بە چرکە لەگەڵ گەردەلوولی ئەقسا؛

ئاو و خۆراک لە کەرتی غەززە دەست ناکەوێت

ئاو و خۆراک لە کەرتی غەززە دەست ناکەوێت

دۆخی نالەباری مرۆیی لە کەرتی غەززە و ئەگەری دەستخستنی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لەگەڵ ئیسرائیل لە نوێترین هەواڵەکانی پێوەندیدار بە فەلەستینە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لە حاڵێکدا کە دۆخی مرۆیی لە کرتی غەززە لە ژێر ئاگری هێرشی شەڕکەرەکانی ئیسرائیل هەر ڕۆژ خراپتر دەبێت، هێرشە نامرۆڤانەکانی ئەو ڕژێمە بۆ سەر نەخۆشخانەی ئەندۆنیزیایی بووە هۆی ڕەخنەی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی.

دەیان شەهید لە بوردمانی غەززە/ ئاو و خۆراک نادۆزرێتەوە

هێرشی شەڕکەرەکانی ئیسرائیل لە دژی ناوچە نیشتەجێیەکان و ناوەندە دەرمانییەکان و هەروەها پەناگەکانی کەرتی غەززە درێژەی هەیە.

هەواڵنێری ئەلمەیادین ڕاپۆرتی دا کە دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە زۆر نالەبارە و کارە با بەتواوەتی بچڕاوە و ئاو و خۆراکیش نادۆزرێتەوە.

ڕەخنەی تەندروستی جیهانی لە هێرش بۆ سەر نەخۆشخانەی ئەندۆنیزیایی

لەلایەکی تریشەوە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند کە لە هێرشەکان بۆ سەر نەخۆشخانەی ئەندۆنیزیایی لەلایەن ئیسرائیلەوە لانیکەم 12 کەس لەوانە چەند نەخۆشێک شەهید بوون و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەو ڕێکخراوە جەختی کرد کە نەخۆشخانەی ئەندۆنیزیایی هەر لە گەمارۆی هێزەکانی ئیسرائیلە و هیچکەس مافی چوون و هاتنە دەرەوەی نییە.

ئەگەری گەییشتن بە ڕێککەوتن

یەکێک لە جێگرەکانی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، بەیاننامەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز نارد و ڕایگەیاند کە بزووتنەوەکە لە ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی نزیک بووەتەوە.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: حەماس وەڵامی خۆی بە براکانی لە قەتەر و ناوبژیوانانی دیکە داوە و نزیکین لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست.

ئاژانسی هەواڵی شەهاب هەروەها بڵاویکردەوە کە عزەت ئەلڕەشق یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند: پێشکەوتنی ڕاستەقینە لە دانوستانەکاندا بەدیهاتووە و نزیکین لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست.

News ID 48086

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha