بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، د. ههڤاڵ ئهبوبهكر ئەمڕۆ بەشداریی کرد لە ڕێورەسمێکدا لە پارێزگای کوردستان بەچاودێریی و ئامادەبونی دکتۆر ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و دکتۆر میهرداد بەزرباش وەزیری رێگاوبان و شارسازیی و نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی ئێران و دکتۆر ئیسماعیل زارعی کوشا پارێزگاری کوردستان بۆ کردنەوەی وێستگای شەمەندەفەری سنەو هێڵی شەمەندەفەری کوردستان".
هەڤاڵ ئەبووبەکر ئاماژهی بهوهشكردووه کە لە مەراسیمەکەدا بە فەرمیی پێشوازیی و بەخێرهاتنی پارێزگاری سلێمانی کرا، سەرۆک کۆماری ئێران بڕیاریدا هێڵی شەمەندەفەری کوردستان تا دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ درێژبکرێتەوەو ئەم هێڵە بە هێڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی ئێرانەوە ببەسترێتەوەو پەیوەندیی و ئاڵوگۆڕە بازرگانیی و ترانزێتییەکان لەگەڵ هەردوو دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ و پەروێزخان بەهێزتربکرێت.
د. ههڤاڵ ئهبوبهكر دهڵێت: "داوای کردنەوەی مەرزی سازان لە پارێزگای هەڵەبجەشمان گەیاندە بەڕێز سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە ئومێدی ئەوەی لە ئایندەدا ئەم مەرزەیش بە فەرمیی بکرێتەوە."
Your Comment