بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوەی ئەلجەزیرە، ڕژیمی زایۆنی لە دوایین تاوانی خۆیدا ناوچەیەکی قەرەباڵغی ئۆردوگای جەبەلیای بۆردومان کرد.
لە ئەنجامی ئەم تاوانە لانیکەم ١٠٠ فەلەستینی شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی ناوخۆی غەززە هەروەها ڕایگەیاندووە: بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان زیاتر لە 400 کەس لەم تاوانەدا شەهید یان بریندار بوون. لەم تاوانە دڕندانەیەدا ٦ بۆمب کە کێشیان دەگاتە یەک تەن بەسەر خەڵکدا لە کەمپی جەبەلیە ڕژاوە.
بەرپرسی نەخۆشخانەی ئەندەنوسیا لە غەززە وتی: قۆڵ و قاچی بەشێک لە قوربانیانی تاوانی جەبەلیە بڕاوە.
وتەبێژی ڕێکخراوەکانی فریاگوزاری غەززە هەروەها ڕایگەیاند: هێشتا تەرمی بەشێک لە شەهیدان و بریندارەکان لەسەر زەوییە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند: ڕەنگە ژمارەی شەهیدانی تاوانی جەبەلیە زیاتر بێت لە کوشتنی نەخۆشخانەی ئەلموعەمدانی.
Your Comment