AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٩ ١١:٤٠

چرکە بە چرکە لەگەڵ گەردەلوولی ئەقسا؛

هێرشە نامرۆڤانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە

هێرشە نامرۆڤانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە

بەردەوام بوونی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە و هێرشی خەباتکارانی بەرخۆدان بۆ سەر سەربازانی ئیسرائیل لە کەرتی ڕۆژاوا و غەززە نوێترین گۆڕانکارییەکانی فەلەستینە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لە حاڵێکدا کە هێرشە نامرۆڤانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە درێژەی هەیە، هێزەکانی بەرخۆدان لە کەرتی ڕۆژاوا و باشووری غەززە توانیان لەگەڵ داگیرکەران بە شەڕدا بێن.

گۆڤاری بریتانیایی ئێکۆنۆمیست لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: ئیسرائیل لە بواری هەواڵگریدا سەبارەت بە کەرتی غەززە لەلایە ئەمریکاوە یارمەتی دەدرێت.

ئەو گۆڤارە ڕاشیگەیان کە 280 هەزار فەلەستینی بە بێ هیچ پەناگەیەک ماونەتەوە.

کۆمکاری عەرەب دوێنێ شەو و دوای 24 ڕۆژ لە شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین ڕایگەیاند کە لە ئەو بارەوە کۆبوونەوە دەکات.

وەزیری دەرەوی ژاپۆن بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە گەمارۆی بەسەر 9 کەس و کۆمپانیایەک بەهۆی پێوەندی گەڵ حەماس سەپاندووە.

لەلایەکی تریشەوە هێزەکانی کاردانەوەی خێرای سەر بە تیپی شوهەدای ئەقسا سەر بە سەرایا قودس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایانگەیاند: ژمارەیەک لە هێزەکانی پیادەی ئەرتەشی ئیسرائیل لە ناوچەی شویکە لە شاری تولکەرم لە کەرتی ڕۆژاوا کەوتوونەتە داوی هێزەکانی بەرخۆدان و بەهۆی ژمارەیەک لە هێزەکانی ئیسرائیل کوژراون و بریندار بوون.

News ID 47866

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha