AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٦ ١٥:٣٠

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند:

گەڵاڵەی سیاسی ئێران بۆ ڕاگرتنی ژینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

گەڵاڵەی سیاسی ئێران بۆ ڕاگرتنی ژینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دەستکەوتەکانی سەفەرەکەی بۆ نیویۆرک وتی: گرنگترین کارنامەی ئێمە پەیڕەوکردنی پلانێکی سیاسی بوو بۆ ڕاگرتنی جەنایەتەکان و ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: لە دانیشتنی نائاسایی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ فەلەستین، گرووپی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لەسەر ئەوە کۆک بوون کە مەکۆی گشتی بڕیارنامەیەک دەربکات.

ئاماژەی بەوەشدا: یەکێک له وڵاتانی ڕۆژئاوا پێشنیازی کرد که له بڕیارنامه که دا ناوی حەماس وەک گرووپێکی تیرۆریستی تۆمار بکرێت، بەڵام به هەوڵ و ڕاوێژی زۆر ئەم پێشنیازه پاڵپشتی پێویستی وەرنەگرت و بڕیارنامه پێشنیارکراوەکه به 120 دەنگ پەسەند کرا، گرنگترین پەیامیش لەم بڕیارنامەیەدا ئەوەیە کە حەماس بزووتنەوەیەکی ڕزگاریخوازانەیە لە فەلەستین و لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاریدا کاردەکەن.

وەزیری دەرەوە سەبارەت بە دەستکەوتەکانی سەفەرەکەی بۆ نیویۆرک وتی: گرنگترین بابەتی بەرنامەی کار ئەوە بوو کە بتوانێت پلانێکی سیاسی پەیڕەو بکات و بە ڕاوێژ لەگەڵ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕاگرتنی تاوانەکانی جەنگ و ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی و ناردنی یارمەتی مرۆڤ دۆستانە لە چوارچێوەی ئەو پلانەدا خراوەتە روو.

News Code 47834

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha