بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سپای پاسداران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا وەکوو نوێترین ڕووداوێک کە سیستەمی ستراتیژی دوژمنی خستە بوومەلەرزەیەکی سیاسی و ئەمنیەتییەوە ناو لێبرد و وتی: هەرچەندە جوگرافیای ئەو کردەوە تاکتیکییە بەڵام لەسەر ئاستی جیهان کاریگەری دادەنێت.
ناوبراو زیادی کرد: هەر هێزێک پشت بە شۆڕشی ئیسلامی بەست شکستی نەهێنا و مایەوە بەڵام ئەوەی کە پشت بە ئەمریکا بەست داڕما و ڕووخا و ئەوە ڕاستییەکی نکۆڵی نەکراوە.
سەلامی بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئیسرائیل لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا سووک بوو، وتی: ئیسرائیل هەر کارێک کە بکات سووک بوونی قەرەبوو نابێتەوە و هێز و دەسەڵاتی ئەو ڕژێمە ساختە بە هیچ شتێک ساغ نابێتەوە.
Your Comment