AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٢٠ ١١:٠٦

نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی بڵاویکردەوە؛

بەیاننامەی مەرجەعییەتی شیعەی عێراق سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە

بەیاننامەی مەرجەعییەتی شیعەی عێراق سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە

مەرجەعی باڵای دینی لە نەجەف بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کاردانەوەی نواند و داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد کە هەوڵ بدەن بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی ، مەرجەعی باڵای ئایینی لە نەجەف بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ غەززە کاردانەوەی نیشان دا.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە:ئەم ڕۆژانە غەززە لە ژێر بوردمانێکی بێ وێنەدایە کە بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی زیاتر لە 6 هەزار کەسی سڤیلی بێ تاوان، چۆڵ کردنی ماڵەکان، کاولکاری بەربڵاوی ناوچە نیشتەجێیەکان و بوردمانی ناوچەگەلێک کە چی دیکە بۆ ئەو خەڵکە ئەمن نییە.

ئیسرائیل گەییشتنی ئاو و خۆراک و دەرمانی بۆ ناوچە ڕاگرتووە و دەیەوێت بە ئەو کارانە شکستی گەورەی خۆی قەرەبوو بکاتەوە.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: ئەو هەوڵانە لە بەرچاوی هەموو جیهانەوە ڕوو دەدات و لەمپەرێکیش لە سەر ڕێگایان نییە. داوا لە هەموو جیهان دەکرێت بەر بە ئەو هێرشانە بگرن و ڕێگری بکەن لە پیلانەکانی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ خەساری زیاتر لە گەلی فەلەستین.

News ID 47648

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha