AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ١٩ ١١:٤٣

شرۆڤەیەکی جیاواز لە سەر گۆڕانکارییەکانی فەلەستین؛

ئوردن فەلەستینی لەبیر کراو/ داگیرکاری ئیسرائیل تا کوێ دەڕوات

 ئوردن فەلەستینی لەبیر کراو/ داگیرکاری ئیسرائیل تا کوێ دەڕوات

ئوردن وەکوو تەنیا دراوسێی ئیسرائیل لە لای ڕۆژهەڵات و بوونی چوار ملیۆن فەلەستینی لە ئەو وڵاتە، ڕۆڵی ستراتیژیکی لە ئەو ناوچە هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئامادە نەبوون و هۆشداریی نەدانی ئەمنی لە لایەن رێکخراوە هەواڵگ ییەکانی رژێمی زایۆنی بووە هۆی ئەوە لە چەند کاتژمێردا زیاتر لە هەزار ئیسرائیلی بکوژرێت و نزیک بە 150 کەسی دیگەیان لە لایەن بەرخۆدانەوە ئەسیر بکرێت.

مایکل فریدمەن، گۆشەنووسی رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لەمبارەوە نووسی: لێکدانەوەی هەواڵگری ئیسرائیل ئەمە بوو کە حەماس بۆ هەنگاوێک خۆی ئامادە دەکان کە هەرگیز ناوێرێت ئەنجامی بدات؛ لە حاڵێکدا کە ئەم بابەتە، هەڵە و بە هۆی لووتبەرزیەوە بوو. حەماس لە بەرانبەر ئەم روانگەدا هێرشێکی لە زەوی و دەریاوە دەستپێکرد کە بە شێوەیەکی بڕوا پێنەکراو ژیرانە و ئاڵۆز بوو.

گەردەلوولی ئەقسا نیشانی دا سوپای رژێمی زایۆنی لە بەرانبەر ئۆپراسیۆنێکی هێرشیدا تا چە ڕادەیەک، لاوازە.

ئەم لاوازییە پرسێکە لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لە لایەن زایۆنییەکان و کارناسانی کەناڵە عێبرییەکانەوە هۆشداریی لەبارەوە دراوە.

رۆژنامەی چەپ گەرای هائارتس لە یادداشتێکدا دەڵێت: ستراتێژی بنیامین نتانیاهۆ سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانیش تەواو لەناو چووە و سەبارەت بە ئەمریکایش پەیوەندی لەگەڵ تلاڤیڤ بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر شێواوە.

بێ ئەکریکا کە هاوپەیمانێکی زۆر گرینگی ئیسرائیل دێتە ئەژمار، دیار نییە ئەم رژێمە بتوانێ یەک رۆژیش بمێنێتەوە.

لە یاداشتەکەدا هاتووە: "ئێستا ڕووبەڕووی گەردەلوولێک دەبینەوە کە پێشتر شرۆڤەکاران هۆشدارییان دابوو لە شەڕێکی بەرفراوان". ئێران و حەماس و حزبوڵا دڵخۆشن بەو ئاژاوەگێڕییە بەردەوامە لە ناوخۆی ئیسرائیل. بۆچی نا? هەموو ئەم ململانێیانە هێزی بەرگری ئیسرائیل لاواز دەکەن و پێگەی نێودەوڵەتیی ئیسرائیل دەشکێنن. تاکە ڕژێمێک کە پێشبینی دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا لە ناوچەکەدا بگۆڕێت، ئیسرائیلە نەک ئێران.”

ئوردن وەکوو تەنیا دراوسێی ئیسرائیل لە لای ڕۆژهەڵات و بوونی چوار ملیۆن فەلەستینی لە ئەو وڵاتە، ڕۆڵی ستراتیژیک و گرینگ لە ئەو ناوچە دەگێڕێت.

ئوردن لە گرینگترین وڵاتانی ناوچەکە بۆ ئیسرائیلە. لە کاتی دامەزراندنی ڕژێمی زایۆنییەوە لە وڵاتی فەلەستین و پێکهێنانی جوگرافیای سیاسی نوێ و دروست بوونی گرووپە سیاسییەکان کە هەمیشە خەریکی گۆڕان بووە لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە، نەک هیچ کات لە گرینگایەتی ئوردن لە ئەو پازلە کەم نەبووەوە، بەڵکوو بەهۆی پێگەیەک کە بۆ هەڕەشە یان پاراستنی بوونی ئەو ڕژێمە هەیبوو، لەلایەن ئەو ڕژێمە و پاڵپشتەکانییەوە واتا هێزە ڕۆژاواییەکان بەتایبەتی ئەمریکا سەرەنجی زیاتری پێدرا. ئوردن بەهۆی جێگیر بوونی لەنێوان چوار دراوسێی ئیسرائیل لە بەراورد لەگەڵ لوبنان، سووریا و میسر زیاترین سنووری هاوبەشی لەگەڵ هەیە و لە ڕاستیدا لای ڕۆژهەڵاتی ئەو ڕژێمەی بەتواوەتی گرتووە، لە بواری سەربازییەوە جێگای سەرەکیی لە سەقامگیری و یان ناسەقامگیری ئەو ڕژێمە هەیە.

یەکێک لە سەرەکی ترین هۆکارەکانی بوونی زیاتر لە 4 ملیۆن فەلەستینی لە ئەو وڵاتەیە. هەڕەشەیەک کە بووەتە هۆی ئەوەی کە ئوردن وەکوو فەلەستینی کوژراو ناولێببرێت.

یەکێک لە ناوچە زۆر گرینگ و ستراتیژییەکانی ناوچەکە لە کەرتی ڕۆژاوا غوری ئوردنە کە لە دەریاچەی تەبریا لە باکوور تا دەریای بەحرولمەیت درێژەی هەیە. ئیسرائیل بەشێک لە ئەو ناوچەیە لە نێوان بەحرولمەیت و کەرتی ڕۆژاوای داگیر کردووە. گرینگایەتی غوری ئوردن لەوەدایە کە ناوچەیەکی سروشتی گەرم و گونجاوە کە دەتوانێت لە ساڵدا بۆ کشتوکاڵ کەڵکی لێوەربگیردرێت. ناوچەی غوری ئوردن یەک لەسەر سێی ڕووبەری کەرتی ڕۆژاوایە و زیاتر لە پەنجا و شەش هەزار هاووڵاتی لەوێ لەوانە لە شاری ئەریحا نیشتەجێن. ئەو حەشیمەتە دوو لەسەدی سەرجەم حەشیمەتی دانیشتووانی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژاوایە. ئەو ناوچە لە ناوچە داگیرکراوەکان لە ئوردنە و لە ساڵانی دواییدا ئوردن دوای کۆتایی کرێی بە تێلاڤیڤ لە ئاشتی وادی ئەلعەرەبە لە ساڵی 1993 بەدوای وەرگرتنەوەیەتی.

جودا لە پرسی پێوەندی و دزە لە ئوردن بە بەکارهێنانی دەفرایەتی خودی ئوردنییەکان و فەلەستینییەکان و دیکەی عەرەبەکانی دانیشتوو لە ئوردن، ژێئۆپۆلۆتیکی سنووری نێوان ئوردن و ناوچە داگیرکراوەکان هەلێکی مێژووییە بۆ نائەمن کردنی و گەیاندنی چەک بە کەرتی ڕۆژاوا. هەر بۆیە ڕێک چەند کاتژمێر دوای ڕوودانی گەردەلوولی ئەقسا، ئیسرائیل ئەو سنوورەی بەتواوەتی داخست.

News ID 47637

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha