بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی میسر، رووسیا وکوەیت سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و فەلەستین قسەی کردووە.
زیادیشی کرد: بە سامح شوکری، وەزیری دەرەوەی میسد وتم: ئێران ئامادەیە یارمەتی بەپەلەی پزیشکی ومرۆڤدۆستانە بە تایبەتی ئاو و خۆراک بنێرێتە غەززە بە هاوکاری خاچی سووری نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان.
هۆشدارییشی دا لەوەی کە ڕژێمی ئاپارتایدی زایۆنی دەیەوێت بە ئابالۆقەی غەززە ڕەشەکوژییەکی بێ رەحمانە بکات.
Your Comment