بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندیی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەباکورو ڕۆژهەڵاتی سووریا کە سەر بەبەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوكردۆتهوهو ئاماژەی بەوەکردوه، شەوی ڕابردوو "فڕۆکەیەکی جەنگی تورکیا ناوەندێکی هێزەکانمانی لەناحیەی کۆچەرات بۆردومانکرد".
ناحیەی کۆچەرات سەر بەپارێزگای حەسەکەی کوردستانی سووریایە و لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)دایە.
لهڕاگەیەندراوەکەدا ئهوه هاتووه: بەهۆی هێرشەکەى توركیاوه ژمارەیەک ئەندامی هێزەکانی ئاسایش گیانیان لە دەستداوە ژمارەیەکی دیکەش برینداربوونە.
Your Comment