بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،سەرەڕای ئەوەی کە زایۆنیستەکان لە ڕۆژان و کاتژمێرەکانی داهاتوودا چەندە دڕندانە هێرش دەکەنە سەر غەززە، ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا ئامانجە سیاسی و میدیایی و نێودەوڵەتییەکانی خۆی پێکاوە و ئەم داچڵەکانە سەرەتای قۆناغێکی قووڵتری قەیرانە ناوخۆییەکانی ئیسرائیل دەبێت.
گرینگترین تایبەتمەندی هێرشی هەمە لایەنەی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممەی هێزەکانی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) بۆ سەر شارۆچکەکانی دەوروبەری غەززە کە لە ئەنجامدا زیاتر لە ٦٠٠ زایۆنیستی کوژران، داچڵەکاندن و لە ناکاوی بوو.
بێگومان لە چەند ڕۆژ پێشترەوە و هاوکات لەگەڵ جەژنی ئایینی جوولەکەکان، هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی قودس زیادی کردبوو و دانیشتوانی کەرتی ڕۆژئاواش هەموو دەرفەتێکیان دەقۆستەوە بۆ هێرشکردنە سەر فەلەستینییەکان.
لەم بارودۆخەدا دەسەڵاتدارانی ڕژێمی زایۆنی چاوەڕوانی کاردانەوەیان لە بەرخۆدانی فەلەستینییەکان لە غەززە نەدەکرد، بەو گریمانەیەی کە توانیویانە لە ڕێگەی سیاسی و ئابوورییەوە ئابلۆقەیان بدەن و بزووتنەوەی حەماس کۆنترۆڵ بکەن.
هاوکات دەزگای سیخوڕی و ئەمنیەتی ڕژێمی زایۆنی هەمیشە وێنەیەکی ئەفسانەیی لە خۆیان نیشان دەدا و وایان دەنواند کە هەمیشە هەنگاوێک لە پێش دوژمنانی ئیسرائیلەوەن. ئەم هەیمەنە کارتۆنییە لە میدیاکاندا لە ڕێگەی تیرۆرکردنی کوێرانەی سەرکردەکانی فەلەستین و هێرشە ئاسمانییەکانی زایۆنیستەکان بۆ سەر غەززە و سوریا گەورەتر کرابوو و ئەو وەهمەی بۆ ئیسرائیلییەکان دروست کردبوو کە ئەوان دەستی باڵایان لە هەواڵگریدا هەیە و راستییەکانیان پشتگوێ خستبوو.
ئەم لێکدانەوە هەاڵگرییە هەڵانە و شیکارییە سیاسییە ڕووکەشانە دەرفەتێکی زێڕینی بۆ بەرخۆدان ڕەخساند کە لە ساتێکی مێژووییدا کە مێژووی پێشهاتەکانی فەلەستین بۆ پێش و دوای ئەو هێرشە دابەش دەکات؛ گورزێکی سەرسوڕهێنەر و کوشندە لە ڕژیم بدات.
ئەم ئۆپراسیۆنە گرنگە دەرئەنجامی سەرسووڕهێنەری لە ناوخۆ و دەرەوەی ئیسرائیل دەبێت و هەریەکەیان بە دەستکەوتێکی گرنگ بۆ بەرخۆدان دادەنرێت، سەرەڕای ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چ هێرشێکی ئاسمانی دەکاتە سەر غەززە.
لە قۆناغی یەکەمدا، دوای کۆتاییهاتنی ئەم رووبەرووبوونەوە، دەبێ چاوەڕێی بوومەلەرزە لە سیستەمی سەربازی و هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستی بکەین، وەک لە شەڕی ٣٣ ڕۆژەدا بینرا. چونکە ئەم سیستەمە بەرفراوان و پڕتێچووە نەیانتوانی پێشبینی هێرشێکی لەو شێوەیە بکەن (هاتنی هەزار کۆماندۆ و هاویشتنی ٢٢٠٠ مووشەک لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا).
هێزی وشکانی ئیسرائیل وەک سوپایەکی تازەکاری هیچ لێنەهاتوو، لە بنکەکانیان کشانەوە و سەدان دانیشتووی شارۆچکە جوولەکە نشینەکان بە دیل گیران کە لەنێویاندا کەسایەتییە سەربازییە دیارەکانیش بینراون.
لە قۆناغی دووەمدا ئەم هێرشە کۆتایی تەمەنی سیاسی بنیامین نتانیاهۆ دەبێت کە دوای ساڵانێک سیاسەت کردن لە ناوخۆی ئیسرائیل بە شێوەیەکی سووکانە لە کورسی دەسەڵات دادەبەزێت.
بۆ ئەوەی نەتانیاهۆ لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە و لە خۆی لە لێپێچینەوەی یاسایی بدزێتەوە؛ بە کردەوەکانی کەشی سیاسی ئیسرائیلی کردە دوو کەرتەوە و ئەم شڵەژانە سیاسییە لە ئیسرائیل بووە یەکێک لە هۆکارە پاڵنەرەکان بۆ موجاهیدەکانی فەلەستین تاکوو ئەم هێرشە مێژووییە بوێرانەیە ئەنجام بدەن.
ڕەنگە حکومەتی ئێستا کە هاوپەیمانی نەتانیاهۆیە لەگەڵ لایەنە ڕاستڕەوەکان و خۆیان یەکێکن لە هۆکارەکانی ئەم شەڕە بەهۆی کردەوەی دنەدەرانە لە مزگەوتی ئەقسادا، بڕووخێت و نەتانیاهۆش وەک ئیهود ئۆلمێرت لە گۆڕەپانی سیاسی ئیسرائیل بسڕدرێتەوە.
لە ئاستی دەرەکیش لە قۆناغی یەکەمدا پرۆژەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی وەک کاری یەکەمی ڕژێمی زایۆنی تووشی کێشە دەبێت چونکوو لەلایەک دوای هێرشی ئەمڕۆ و کاردانەوەی ئەرێنی ڕای گشتی جیهانی عەرەبی، ئیتر حکومەتە عەرەبییەکانی کەنداوی فارس ناتوانن بە ئاسانی دۆستایەتی ئیسرائیلییەکان بکەن، چونکە شەرعیەتی ناوخۆیی خۆیان لە سەر ئەسبی دۆڕاو خەرج دەکەن.
بەم هێرشەی بەرخۆدان بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی ، لە بوارەکانی هەواڵگری، سەربازی، ناوخۆ و سیاسەتی دەرەوە، لە بواری هێزی نەرم، زایۆنیستەکان شکستێکی گەورەیان قبوڵ کرد، چونکە پێش هەموو شتێک هەیمەنە ڕووکەشی و کارتۆنییەکەیان بە تەواوی هەڵوەشایەوە تەنانەت ئەگەر ئۆپەراسیۆنێکی گەورەش بکەن لە ڕۆژانی داهاتوودا؛ هەر لە پێشەوە شەڕەکەیان دۆڕاندووە و ناتوانرێت بەم زووانە هەژموونەکەیان بگەڕێنێتەوە.
جگە لەمەش، هێرشێکی لەو شێوەیە پرۆسەی کۆچی پێچەوانە لە ناوچە داگیرکراوەکان رادەگرێت و دانیشتووانی شارۆچکە جوولەکە نشینەکان بە جددی گومانیان لا دروست دەبێت سەبارەت بە ژیان لە ناوچە داگیرکراوەکان و زۆرێک لە جوولەکەکان پێیان باشترە لە شوێنێکی هێمن تردا بژین.
Your Comment