بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا لە ناسینەوەی شوناسی تەواوی یەکێک لە هۆکارەکانی هێرش بۆ سەر وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ڕۆژی یەکەمی ئۆکتۆبەر، هەواڵی دا. بە پێ ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا کەسێک بە ناوی حەسەن ئوغوز بە ناوی ڕێکخراوەیی ئەردال شاهین یان کانیوار ئەردال لە ئەندامانی هێزەکانی پاراستنی گەل، هەپەگە، لقی سەربازی پەکەکە بووە.
هەروەها هەواڵدەری فرات لە ڕاپۆرتێکدا، وێنەگەلێک لە دوو کەسی بڵاو کردەوە کە پاگەندەی هەپەگە ئەو دوو ئەندامەی ئەو ڕێکخراوە و هۆکارەکانی هێرش بۆ سەر وەزارەتی ناوخۆی تورکیان. هەپەگە ئەو کەسانەی حەسەن ئوغوز بە ناوی ڕێکخراوەیی ئەردال شاهین لەدایک بوونی میرسین و بە ڕەچەڵەک خەڵکی شڕناخ و ئوزکان شاهین بە ناوی ڕێکخراوەیی ڕۆژهات زیلان لەدایک بووی وان ناساندووە.
بە پێ پاگەندەی هەپەگە ئێلخان شاین بە ناوی ڕێکخاروەیی عەگید وان برای گەورەی ئوزکان شاهینیش لە ساڵی 2011 لە قەندیل کوژراوە.
Your Comment